‌هەڵبژاردنی براوەکانی پرۆگرامی مەداد لابی دوو

‌هەڵبژاردنی براوەکانی پرۆگرامی مەداد لابی دوو

 

 

دوای جەند مانگێگ لە خۆ ئامادەکردن و مەشقکردن، لە کۆتاییدا بەشداربووان پرۆژەکانیان پێشکەش کرد.

بەشداربووان پرۆژەکانیان بۆ لیژنەیەکی دیاریکراو پێشکەش کرد، لیژنەکە پێکهاتبوون لە کۆمپانیا و ڕێکخراوی بیانی و شارەزایان لە تێراتارگێت و جی ئای زێت و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و کەسانی حکومی.

١٠ گروپ بەشداری دەکرد لە پرۆگرامەکەدا، هەموو تیمەکان هەوڵی ئەوەیاندەدا کە ببنە یەکێک لە براوەکانی پرۆگرامەکە، هەر یەک لە پرۆژەی تیمەکان کاریگەری ئەرێنی خۆیان هەبوو لەسەر کۆمەڵگا بە شێوەیەکی تایبەت و جیاواز لەوانی دیکە.

لیژنەکە دەستی کرد بە پاڵاوتن و هەڵبژاردنی پرۆژە دیار و بە تواناکان، لیژنەکە پێکهاتبوو لە هەشت شارەزای ناوخۆی و نێودەوڵەتی.

هەڵبژاردنی تیمەکان و پۆلێنکردنیان بە پێی ڕەچاوکردنی چەند خاڵێککرا کە ئەوانیش بریتیبوون لە کاریگەری ئەرێنی پرۆژەکە لەسەر ژیانی خەڵک وژینگە و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گشتی.

ئەو تیمەی کە لە پۆلێنکردنەکەدا بە یەکەم هەڵبژێردرا پڕۆژەکەیان لەسەر یارمەتیدانی پەنابەرانبوو بۆ یارمەتیدانیان لە پرۆسەی خوێندن، تیمە هەڵبژێردراوەکان لە یەکەمەوە هەتا حەوتەم، هەموویان بە پێی پێویستی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی بچیتە بواری کارکردنەوە بڕە پارەیەکی دیاریکراویان پێ دەبەخشرێت و یارمەتی و چاوڕوونیان بۆ دەکرێت بۆ بەردەوامبوون لەسەر پڕۆژەکەیان.

لیژنەکە براوەکانی خولی دواتر هەڵدەبژێرێن بە پێی ئەو کاریگەریەی کە پرۆژەکەیان دەیکات و تیمە براوەکان بانگهێشت دەکرێنەوە بۆ خولی دواتر.

بە هاتنی چەندەها کۆمپانیا و رێکخراو ناوخۆی و جیهانی لە ڕۆژی پێشکەشکردنەکاندا، و هەر وەک چاوەرێ دەکرا زۆربەیان سەرسامبوون بە پرۆژەکان و بڕیاری یارمەتیدان و پشتگیریاندا بە تیمەکان.

یارمەتیە تەکنیکیەکانی تێراتاڕگێت لە ۆرکشۆپەکاندا ئاسانکاری کرد کە پرگرامەکا بەم شێوە سەرکەوتووە بگات بەم ئاستە و تێراتاڕگێت بەردەوام دەبێت لە یارمەتی و ڕێئاسانکردن بۆ بەشداربووان و پڕۆژەکانیان.

<iframe src=”https://www.youtube.com/embed/HO8l0Wcrq6o” width=”100%” height=”500″ frameborder=”0″ allowfullscreen=”allowfullscreen”><span data-mce-type=”bookmark” style=”display: inline-block; width: 0px; overflow: hidden; line-height: 0;” class=”mce_SELRES_start”></span></iframe>