تێراتارگێت کۆتایی دەهێنێت بە خولی ۆرکشۆپە تەکنیکیەکانی لە مەداد لابی دوو بە ۆرکشۆپێک لەسەر ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ.

تێراتارگێت کۆتایی دەهێنێت بە خولی ۆرکشۆپە تەکنیکیەکانی لە مەداد لابی دوو بە ۆرکشۆپێک لەسەر ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ.

 

 

بۆ ماوەی دوو مانگ، بەشداربووان لە ۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو زانیاریاریان وەرگرت و ڕابەری کران، ۆرکشۆپەکان زیاتر تیشکیان دەخستە سەر ئەو بابەتە گرنگانەی کە ڕێخۆشکەر دەبن بۆ بەرەوپێشخستنی پڕۆژەکانی بەشداربووان، لە ئێستادا بەشداربووان لە ئاستێکی وە هادان کە بتوانن بیرۆکەی پڕۆژە دروستبکەن و پێشیبخەن و پێشکەشی بکەن.

لە کۆتا ۆرکشۆپی ئەم خولەدا، بەشداربووان فێرکران کە ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ چین، ئەم دوو بەشە یارمەتی وەبەرهێنەران دەدات کە لایەنە لاواز و بەهێزەکانی پڕۆژەکەیان بزانن، هەر وەکو چۆن ڕوونکرایەوە لە ۆرکشۆپەکەدا، گرنگترین بەش لە هەر بەرهەمێکدا ئەو ئەزموونەیە کە بەرهەمەکە پێشکەشی دەکات، بەشداربووان زانیاری پێویست فێرکران بۆ پێشخستنی پڕۆژەکانیان لەم لایەنەوە.

بەشداربووان بەشداریان لەم پرۆگرامەدا کردووە بە مەبەستی هێنانەکایەی گۆڕانێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەیاندا، بە تایبەتی ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەر کارەساتی مرۆی گەورە کەوتوون لە چەند ساڵی پێشوودا لەم ناوچەیەدا.

لە کۆتایی ۆرکشۆپی ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ، بەشداربووان فێرکران کە چۆن بەرهەمەکانیان بە باشترین شێوە دروستبکەن، فێرکران کە دوو لایەن هەیە دەبێت ڕەچاو بکرێت کاتێک بەرهەمێک یاخود بەرنامەیەک هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارێک، ئەوانیش کاتی پێچووە لەگەڵ شێوەی بە ئەنجامدانی کارەکە، کە ئەم دوو لایەنە زۆر کاریگەرن بۆ ئەو ئەزموونە یاخود ئەو وێنەیەی کە بەکارهێن بۆی دروست دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکەدا و بەشداربووانی پرۆگرامەکە ئێستا دەزانن کە چۆن ئەزموونێکی ئەرێنی ببەخشن بە بەکارهێن.

لە ۆرکشۆپی ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ، بەشداربووان فێری ئەوەبوون کە چۆن پێڕاگەیاندنەوە (فیدباک) بە شێوەیەکی دروست و ڕاست وەربگرن لەسەر بەرهەمەکانیان، پێڕاگەیاندنەوە بەشێکی زۆر سەرەکییە بۆ زانینی ئەوەی کە هەنگاوی دوواتر چی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکەدا، بەشداربووان فێری ئەوەبوون کە چۆن کۆمەڵێ کەسی شارەزا و لێزان دیاریبکەن لە کاتی پێویستی بۆ وەرگرتنی پێڕاگەیاندنەوە (فیدباک).

لە کۆتا ڕۆژی ۆرکشۆپەکاندا، تێراتارگێت هەڵسا بە سازدانی گفت و گۆیەک لەگەڵ بەشداربووانی مەداد لابی دوو بۆ وەرگرتنی بیر و ڕایان لەسەر ئاست و بەڕێوبردنی خولی ۆرکشۆپەکان، بەشداربووان چەندەها تێبینی گرنگ و بە سوودیان پێشکەش کرد کە گرنگی خۆیان هەبوو، لە گفت و گۆکەدا ئێمە تێ گەیشتین کە سود وەرگرتنی جیاواز هەبووە، یەکێک لەوانە لە بیرۆکەی بەرهەمەکاندابووە، بۆ نموونە: هەندێکیان لە کاتی ۆرکشۆپەکاندا بیرۆکەی پرۆژەکانیان دۆزیوەتەوە و پێشیانخستووە هەر لە هەمان کاتدا، بەڵام هەندێکیکە لە بەشداربووان سودیان لە ۆرکشۆپەکان وەرگتبوو بۆ پێشخستی پرۆژەکانیان کە هەر لە پێش دەستپێکی ۆرکشۆپەکانەوە کاریان بۆ کردووە.

لەبەر ئەو هۆکارەی کە بەشداربووان لە باکگراوندی جیاوازەوە هاتبوون، هەر بەشداربوویەک بە شێوەیەکی جیاواز وەڵامدانەوەیان هەبوو بۆ هەر بڕگەیەک و بابەتێک کە پێشکەشکرابوو لە ۆرکشۆپەکاندا، هەندێک لە بەشداربووان بە توانابوون لە هەندێ بواری دیاریکراودا لە کاتێکدا کە هەندێ بەشداربووان لە بواری دیکەدا بە توانابوون، هەمەڕەنگی بابەتی ۆرکشۆپەکان وای کرد کە هەموو بەشداربووان چەند شتێکی نوێ بناسن و فێرببن و سودی لێ وەربگرن.

پرۆگرامی قودرە زنجیرەی ۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دامەزراند و تێراتارگێتی وەک هاوبەشی تەنکنیکی هەڵبژاردووە، هۆکاری ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تێراتارگێت توانیوێتی ناوێکی بەرچاو بۆ خۆی دروستبکات لە بواری پلان دانانی بازاڕی و بەرهەمی تەکنەلۆجیای زانیاری، ۆرکشۆپەکان چەند بابەتێکیان لە خۆ دەگرت کە ئەوانیش بریتیبوون لە: پلانداڕێژی بازاڕی، داهێنان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، بە بازاڕکردن و ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ.

ئەم بابەتانە هەڵبژێردرابوون بە پێی گرنگی و پەیوەندیان بە پرۆژەکانەوە، کە ئەمەش وایکردووە ۆرکشۆپەکان زۆر بە بەرهەمبن.