تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری

ئامانجەکەت بدۆزەرەوە، دەستنیشانی بکە و بیپێکە لەگەڵ تێراتارگێت

چیرۆکی ئێمە

تێراتارگێت كۆمپانیایه‌كی خۆجێی هه‌مه‌توانای ته‌كنۆلۆجیای زانیاریە كە وەکو کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە. ستراتیجی کارمان بریتیە لە دیاریکردنی ئامانجی کڕیخوازەکانمان، پلان دانان لە پاشان جێبەجێكردنی باشترین ستراتیجی بەبازاڕكردن بە سود وەرگرتن لە گونجاوترین و نوێترین تەكنۆلۆجیا. خزمەتگوزاریەکانمان گەرەنتی ڕەزامەندی و متمانەی  کریخوازەکانمانە بەو هۆیەی کە کارەکان لە لایەن ستافی داهێنەر و شارەزا لە بوارە پێویست و جیاجیاکاندا جێبەجێ دەکرێت. تێراتارگێت ڕووکاری ئەلەکترۆنی کارەکەت دەگەیەنێتە قۆناغێکی ترو چاوەڕواننەکراو کە لە سەروو پێشبینیەکانی خۆت و کڕیخوازەکانت دەبێت. ئەو خزمەتگوزاریانەی کە کۆمپانیاکەمان پێشکەشی دەکات خۆیان لە به‌بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی، بونیاتنانی سیسته‌مه‌كانی وێب، شیكردنه‌وه‌ی داتای بزنس و داهێنانەكانی ئایتی دەبینێتەوە.

ئامانجمان

دروستکردنی پێگەیەک بۆ تێگەیشتن، پێزانین و دروستکردنی کێبڕکێ بۆ خزمەتگوزاری ئاست و کوالیتی بەرز و جیهانی بۆ دەستپێکردن و بەردەوامی دان و بەڕێوەبردنی کار.

ئەرکمان

ئاشناکردن و پاڵپشتکردن و خزمەتکردنی کار بە بەکارهێنانی نوێترین، کاریگەرترین و باشترین ئامرازەکانی زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری تاوەکو خاوەن کار  ئامانجی کارەکەی بدۆزێتەوە، دەستنیشانی بکات و بیپێکێت.