WSA بریتیە لە کۆڕێکی ساڵانە بۆ دیاریکردنی داهێنانێک لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا و بۆ یەکەم جار ئەم ساڵ عێراق توانای بەشداریکردنی هەیە.

WSA بریتیە لە کۆڕێکی ساڵانە بۆ دیاریکردنی داهێنانێک لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا و بۆ یەکەم جار ئەم ساڵ عێراق توانای بەشداریکردنی هەیە.

 

 

WSA کە کورتکراوەی (ۆرڵد سەمێت ئەۆڕد)ە كۆڕی جیهانی خەڵاتکردن، بریتیە لە سیستەمێکی خەڵاتکردنی ساڵانە بۆ داهێنانی نوێ لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، لە هەمان کاتدا داهێنانەکان دەبێت کاردانەوەیەکی ئەرێنیان هەبێت لەسەر کۆمەڵگاکە.

کۆڕەکە لە چوارچێوەی کارەکانی UN SDG دایە و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە یارمەتی دەدرێت.

گرنگی و تایبەتمەدنی کۆڕەکانی ئەم ساڵ و ساڵانی دواتر لەوە دایە کە بۆ یەکەم جار داهێنەران لە عێراقەوە دەتوانن بەشداری بکەن، ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ کەسە بە توانا و دیارەکانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری کە داهێنانەکانیان پیشانی جیهان بدەن.

بەشێکی سەرەکی WSA بریتیە لە پسپۆرە جیهانیەکان، کە ئەمانیش بریتین لە کۆمەڵێک پسپۆڕی شارەزا لە ١٧٨ وڵاتی جیاوازەوە و هەر پسپۆرێک لە باکگراوندیکی جیاوازەوە هاتووە و تیکەڵبوون و کاری کۆمەڵایەتی جیاوازیان هەیە.

پسپۆری جیهانی کە لەلایەن WSA هەڵبژێردراوە لە عێراقدا د. هێمن لەتیفە، کە ئەویش هەڵدەستێت بە سەرپرشتیکردنی پرۆژەکان پێش هەڵبژاردنیان بۆ کۆڕە جیهانیەکە.

د. هێمن بەکەلۆریۆسی هەیە لە هەندەسەی شارستانی و بەکەلۆریۆسی هەیە لە ژمێریاری و ئامارادا، هەروەها دیپلۆمای هەیە لە ژمێریاری و زانیاریدا، لەگەڵ ئەم بڕوانامانەشدا دکتۆرای هەیە لە ئیتەراکشن دیزاین و ڕۆبۆتیکس.

د. هێمن وانەبێژە لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە زانکۆی ئەمریکی عێراق سلێمانی و هەروەها بەرێوبەر و دامەزرێنەری سەنتەری فۆر ئینفۆرماتیکس ئاند ئەنالیتیکسە CIDA ، لەگەڵ ئەمەشدا کۆ فاوندەر و ئێکسکیوتیف دایرێکتەری تێراتارگێتە.

هەر لەگەڵ ئەمانەشدا د. هێمن سەرپرشتی چەندەها پرۆژە و گروپی کردووە لە چەندەها پێشبڕکێی خۆماڵی و جیهانیدا، بۆ نموونە: پڕۆژەی براوە لە خەڵاتی شاری سلێمانی ساڵی ٢٠١٤، پڕۆژەی براوەی پێشبڕکێی ئیماجن کەپی مایکرۆسۆفتی جیهانی ساڵی ٢٠١٢ ، لەگەڵ ئەمانەشدا بەشداری کردووە لە سەرپرشتی کردنی چەند بەرنامەیکی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری.

ئەم ئەزموون و تواناسازیانە وایانکردووە کە د. هێمن کاندیدێکی بە هێزبێت بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێت وەک پسپۆری جیهانی WSA و هەر بۆیە وەک یەکەم و تەنها پسپۆری جیهانی هەڵبژێردرا لە عێراق و کوردستان.

لە ئێستادا داهێنەران و خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەکان دەتوانن بەشداری بکەن لە WSA لە ڕێگای پسپۆڕە جیهانیەکەیانەوە و سوود وەربگرن لە تایبەتمەندیەکانی کۆڕەکە.

(ۆرڵد سەمێت ئەۆڕد) كۆڕی جیهانی خەڵاتکردن، خەڵاتەکەیان مادی نیە بەڵکو مەبەست لێی گواستنەوە و گەیاندنی زانیاریە بە جیهاندا، براوەکان و بەشداربووان لە کۆڕەکەدا قازانج دەکەن لە چەندەها تایبەتمەندی کە ئەوانیش بریتین لە:-

  • سیمیناری تایبەت
  • ٥ خولەک لە پێشکەشکردن لە بەردەم بینەرە جیهانیەکاندا لە کاتی کۆڕەکەدا.
  • زنجیرەیەک لە ۆرکشۆپی تایبەت و ئامادەکراو بۆ براوەکان.
  • بانگێشت دەکرێن بۆ کاتی خەڵات دابەشکردنەکە و ئاهەنگەکانی.
  • گفت و گۆ و بیر و ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ دادوەر و میوانە جیهانیەکاندا.
  • بانگهێشتکردن بۆ ناو تۆڕێکی جیهانی بەرهەمهێنەرانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری.
  • سود وەرگرتن لە پسپۆڕە جیهانیەکانی WSA.
  • پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ سپۆنسەر و هاوبەشەکانی WSA.
  • شوێنی تایبەت بۆ بەنگهێشتکردن و باسکردنی تیمە براوەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی WSA.

ئەم چانسانە زۆر دەگمەن و گرنگن بۆ هەر پرۆژەیەک و و بیرۆکەیەک کە سەرکەوتوبێت، ئێستە داهێنەران و خاوەن بیرۆکەکان لە عێراق و کوردستانەوە دەتوانن بەشداربن لەم کۆڕە جیهانیەدا.