دوای کۆتایی هاتنی ۆرکشۆپە تەکنیەکانی مەداد لابی دوو، ئێستا بەشداربووان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکانیان.
تیمەکان پرۆژەکەیان لە بەردەم لیژنەیەک پێشکەش دەکەن، کە لیژنەکە پێکهاتووە لە شارەزاینی ناوخۆیی و جیهانی لە بواری جیاوازدا، لەبەر ئەو هۆکارەی کە ئەمە یەکەم جار دەبێت بۆ بەشداربووان کە پێشکەشکردن بکەن لە ئیڤێنتێکی لەم جۆرە گەورە و گرنگدا، تێراتارگێت و جی ئای زێت بڕیاریاندا کە مەشقکردنێک ئامادە بکەن بۆ تیمەکان و یارمەتیان بدەن کە پێشکەشکردنەکەیان باشتربێت.
بە شێوەیەکی گشتی مەشقکردنەکان بریتیبوون لە ڕوونکردنەوەی هەندێک لایەنی گرنگ بۆ تیمەکان کاتێک پیشکەشکردنەکەیان دەکەن، ئەم مەشق و ڕاهێنانانە یارمەتی بەشداربووان دەدات کە زاڵبن بە سەر ترسەکانیاندا وەکو پێشکەشکردن لەبەردەم لیژنەکاندا و هەروەها کەم و کورتی پێشکەشکردنەکەیان بزانن و کاری لەسەر بکەن و چاکیان بکەنەوە.
ئێستا بۆ ماوەی چەند مانگێکە بەشداربووان کار لەسەر پڕۆژەکانیان دەکەن لە ۆرکشۆپەکاندا، بە یارمەتی تێراتارگێت کە بەردەوام یارمەتی و چاوڕوونی پێشکەشی بەشداربووان دەکرد بە درێژایی ۆرکشۆپەکان.
بۆ بە دەست هێنانی ئەنجامێکی گەورە لە پرۆگرامەکە، تێراتاڕگێت و جی ئای زێت ۆرکشۆپێکی دیکە و کۆتاییان بۆ تیمەکان ئامادەکرد، ئەم ۆرکشۆپەیان جیاواز لەوانەی دیکە زیاتر تیشکی دەخستە سەر دۆزینەوە و دروستکردنی بیرۆکە و پرۆژەکان لە کاتێکدا ئەم ۆرکشۆپەیان تیشکی دەخستە سەر شێوەی پێشکەشکردنی بیرۆکە و پرۆژەکان.
بە ئامادەبوونی هەریەک لە د. هێمن لەتیف بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێراتارگێت و داگما بلایکویدی بەرێوەبەری گشتی پرۆگرامی SO5، هەردوو بەرێزی شارەزا تێبینی و سەرنجەکانی خۆیاندا لەسەر شێوەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان و تیمەکان سەرنجەکانیان بە هەند وەرگرت و شێوازی پێشکەشکردنەکانیان زیاتر پێشخست.
یەکێک لە تێبینیەکان کە شارەزایان ڕوونیانکردەوە بۆ تیمەکان ئەوەبوو کە ئەوان ماوەی هەشت خولەکیان هەیە بۆ تەواو کردن و پێشکەشکردنی پرۆژەکەیان و پێوسیتیان بەوەیە کە هەموو خاڵە گرنگەکان لە ماوەی ئەو هەشت خولەکەدا بخەنەڕوو، تێبینیەکی دیکە ئەوەبوو کە چۆن سەرنجی لیژنەکە ڕابکێشن بۆ پرۆژەکەی خۆیان و ئەمەش پیشاندانی خاڵی گرنگ و سەرەنج ڕاکێش لەسەر پرۆژەکەیان.
بە کۆتایی هاتنی ڕۆژی یەکەم، بەشداربووان ئامادەبوون بۆ ئەوەی ئەو پرۆژانەیان پیشکەش بکەن کە چەند مانگە کاری لەسەر دەکەن، ئەمە دەبێتە یەکەم هەنگاو بۆیان لە پرۆگرامەکەدا و پیشخستن و چاکسازی زیاتر دەکەن بۆ پرۆژەکانیان لە خولەکانی داهاتووی پرۆگرامەکەدا و پرۆژەکانیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.