تێراتارگێت دەستیکرد بە پێشکەش کردنی وۆرکشۆپی بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی،  ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی جێگای بە بازاڕکردنی شێوازی کۆن دەگرێتەوە

تێراتارگێت دەستیکرد بە پێشکەش کردنی وۆرکشۆپی بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی جێگای بە بازاڕکردنی شێوازی کۆن دەگرێتەوە

 

 

بەشداربووانی مەداد لابی دوو لە وۆرکشۆپەکەی ئەم هەفتەیەدا فێری گرنگی بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی و چەند بابەتێکی گرنگیان خوێند، لەوانە: بە بازاڕکردن لە وێبسایتەکاندا و جیاوازیان لە مۆبایل و کۆمپیوتەردا،  SEO، تێگەیشتن لە سیستەمی ریکلامکردنی گووگڵ ناسراو بە گووگڵ ئاد، و هەروەها دانانی پلان و ستراتیجی بۆ بازاڕکردن.

دوای کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپەکانی ئەم هەفتەیە، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت کە ڕێگای جیاواز بگرنە بەر بۆ گەیشتن بە کڕیارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و وێبسایتەکاندا، تێڕاتارگێت بەشداربووانی ئاشناکرد بە ستراتیجی جیاواز بۆ گەیشتن بە کڕیارانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت و ڕێگا نوێ و هاوچەرخەکانی بەکارهێنانی ئامڕازە دیجیتاڵیەکان بۆ بە بازاڕکردن، بەرهەمی ئەم وۆرکشۆپە ئەوەیە کە بەشداربووان ڕاستەوخۆ زانیاریەکایان دەخستە کار و تاقیان دەکردنەوە بە دروستکردن و دامەزراندنی کەمپەینەکان لە هەمان کاتدا لە وۆرکشۆپەکەدا.

تێراتارگێت کە لە هەمان کاتدا یەکێکە لە کۆمپانیا بە تواناکانی بواری بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی لە عێراقدا، ئەمە سودێکی گەورەی هەبوو بۆ بەشداربووان کە توانیان سودێکی گەورە لە ئەزموونی کۆمپانیاکە ببینن، بە تایباتی لە هەندێ بابەتی دیاری وەکو Search Engine Optimizations  کە یارمەتی داڕشتنەوەی بابەتەکانت دەدات لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە شێوەیەک کە ئاسان و خێرا بدۆزرێتەوە لە ناو ئەو ژمارە زۆرەی بابەت کە لە سەر ئینتەرنێت هەیە، بێجگە لەمەش بەشداربووان لە شێوەی کار کردنی گووگڵ ئادس تێگەیشتن، کە برتیە لە ئامرازێک بۆ ڕیکلامکردن لە هەموو وێبسایتەکاندا لە ڕێگای گووگڵەوە.

وۆرکشۆپی دیجیتاڵ مارکێتینگ زانیاریەکی زۆر و گرنگی پێشکەشی بەشداربووان کرد لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە دەبێت بکرێت بۆ دروست کردن و بەناوبانگکردنی براندەکانیان و ئەوەش فێربوون کە خەڵکان چاوەڕێی بینینی چین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان و وێبسایتەکاندا و چ شتێک سەرنجیان ڕادەکێشت. هەر وەک چۆن یەکێک لە بەشداربووان وتی : ( زۆر گرنگە بۆ ئێمە کە ڕێگا لە بار و دروستەکان بزانین بۆ دروستکردنی بابەتی دیجیتاڵی و ئەم لێهاتوویە تازانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کێشانی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی براند و کارەکانمان).

هەمان وۆرکشۆپیش هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداربووان لە شاری هەولێر پێشکەش دەکرێت، وۆرکشۆپەکە پێنچ کاتژمێر لە ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بەشداربووان دەرەخسێنێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.