بەرێوەبردنی کارامەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کلیلی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان رۆڵی تێراتارگێت لە هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠١٨ English Language وەک ئاشکرایە لە ١٢ مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو. مانگێک بەر لەو بەروارەو لە ١٢ ی ئەپریلی ئەمساڵدا بانگەشەی کاندیدو قەوارەو هاوپەیمانێتیەکان دەستی پێکرد. ئەوەی ئەمساڵ جیاوازی تێدا بەدیدەکرا گەرم و گوڕی کاندید و قەوارەکان بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بە تایبەتی، گەرم و گوڕی بانگەشەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە رۆلی بانگەشەی تەلەڤزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەو هۆکارە چاپکراوەکانی تری کەمتر کردبووەوە. بەڵام بانگەشەکانی بەشێکی زۆر لە کاندید و قەوارەکان لە بری سود بۆیان بە پێچەوانە دەشکایەوە چونکە ئەو کەسانەی هەڵمەتی بانگەشانەیان بەرێوە دەبرد شارەزایی تەواویان نەبوو لە پرۆسەی بەبازارکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێکی زۆریان لە باکگراوند و ستاندەرەکانی تەلەڤزیۆنەوە کارەکانیان ئەنجام دەدا، توانای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە گرێدانی دەنگدەری ئاسایی لەگەل کەمپەینە ریکلامیەکان بە تەواوی لە بیرکرابوو، بە جۆرێک دەنگدەر پیش ئەوەی بە تەواوی ناوەرۆکی ریکلام ببینێت کۆمێنت و سەرنجی دەنگدەری تری دەبینی و بینینی ریکلام یان پەیامی کاندیدی تەواو نەدەکرد. بە خۆشحالیەوە تێراتارگێت بە پێی پلان و ئامانج و تێروانینی خۆی و کارکردنی لەگەڵ چەندین کاندیدی جیاوازی چەندین قەوارەی جیاواز توانی باشترین کەمپەینی ریکلامی بەرێوە ببات لە هەلبژاردنەکاندا. تێراتارگێت هاوبەشی میدیایی ئەنجام دا لەگەڵ چەندین دەزگای راگەیاندنی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ زیاتر سود گەیاندن بە کاندید و قەوارەکان و لە رێگەی پلانی هاوبەش بەرنامە و پەیامی کاندیدەکانی گەیاندە دەنگدەر. بەشێک لەو کاندیدانە لە ئەنجامی کاری هاوبەشیان لەگەڵ تێراتارگێت تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیان ڤێریفای کرا چالاکی چانەڵەکانیان گەیشتە بەرزترین ئاست. تێراتارگێت لە رێگەی کۆکردنەوەی داتا و شیکردنەوە و دارشتنی پلان و بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی خوێندراو و بیستراو و بینراوی تۆرە کۆمەلایەتیەکان و پاشان چاودێریکردنی ئەنجامی کەمپەینەکان کاندیدەکانی بە باشترین شێوە بە دەنگدەر ناساند. تێراتارگێت لە رێگەی دووبارە کردنەوەی ئەزمونی سەرکەوتوی خۆی و جارێکی دیکە بۆ هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی کارکردن دەبێت بۆ هەموو کاندید و قەوارەکان و شارەزایی و توانای خۆی دەخاتە کار بۆ گەیاندنی پەیامی کاندیدەکان بە دەنگدەر. تێراتارگێت تەواو دلنیایەیە کە تەنها بە ناوەرۆکی بەرهەمهاتوو ناتوانرێت سەرکەوتن بە دەستبهێنرێت. بەڵکو پلانی سەرکەوتوو بە گرێدانی ستاندەر و تواناکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ناوەرک و ئامانج و بەرێوەبردنی کەمپەینەکانی هەڵبژاردن بە دەست دەهێنرێت.