TeraTarget https://ku.teratarget.com Digital Intelligence and IT Innovations Wed, 23 Jan 2019 14:29:29 +0000 ckb hourly 1 https://wordpress.org/?v=6.8.2 https://ku.teratarget.com/wp-content/uploads/2016/06/cropped-TransparentIcon2-32x32.png TeraTarget https://ku.teratarget.com 32 32 کێشەی داهێنان و کارسازی لە عێراق https://ku.teratarget.com/%da%a9%db%8e%d8%b4%db%95%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86-%d9%88-%da%a9%d8%a7%d8%b1%d8%b3%d8%a7%d8%b2%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82%d8%af%d8%a7/ Mon, 05 Nov 2018 15:12:57 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3535 #cmsmasters_button_68d5b6589a0b6 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589a0b6 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589a0b6 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589a0b6 .cmsmasters_button:hover { }

 

داهێنان و کارسازی بڕبڕەی پشتی تازەگەرێتیە و کلیلی پێشخستنی وڵاتانە، هەرچەندە کوردستان و عێراق پێویستی زۆریان بەمە هەیە و لە هەمان کاتدا سروشتی لەباریان هەیە بۆ ئەم دوو شتە کە ڕووبەن، بەڵام ئاستی بوونیان لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نیە و بگرە زۆر کەمە، ئەمە ئەوەبوو کە د. هێمن لەتیف لە وتاری TEDx کەیدا باسی لێوە کرد.
د. هێمن کە وانەبێژی زانکۆیە و لە هەمان کاتدا بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێراتارگێتە کە کۆمپانیایەکی تایبەتی داهێنانی بواری تەکنەلۆجیای زانیارییە، ڕوونی کردەوە کە هۆکاری کێشەکە بریتیە لە سیستەمی خوێندن لە قوتابخانەکانماندا، کە یارمەتی دروستبوونی هەستی داهێنەری ناکات لە گەنجەکانماندا.
دوای دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکە، د. هێمن بڕیاریدا کە ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە ئەگەر لەسەر ئاستێکی کەمیشبێت، هەڵسا بە ئەمادەکردنی کۆرسێک لەسەر فێربوونی داهێنەری و پێشکەشی فێرخوازانی کرد، کۆرسەکە تایبەتبوو بە تیشک خستنە سەر فێربوونی توانای داهێنەری.
دوای سەرکەوتن بە سەر چەند ئەستەمێکدا، د. هێمن کۆرسەکەی لەسەر داهێنەری ئامادەکرد بۆ فێرخوازان، چەند دوو دڵیەک هەبوو لە سەرەتادا، کە ئایە ئەم پڕۆژەی خولە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نابێت، ئایە فێرخوازەکان ئەم کۆرسە هەڵدەبژێرن؟
بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە خۆیان ناو نووسکرد بۆ کۆرسەکە، شەش ئەوەنەی ژمارەی چاوەڕوانکراو زیاتربوو.
ئەم ژمارە زۆرەی خوێندکاران مانای ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵکان بە تایبەتی گەنجان تامەزرۆی ئەم بوارەن و دەیانەوێت فێرببن و خۆیان داهێنان بکەن، هەر وەک د. هێمن لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی پێدا: (ئێمە فیزیا فێردەکەین، دواتر چاوەرێی جێبەجێکردنی دەکەین، یاسا فێردەکەین دواتر چاوەڕێی پەیڕوەکردنی دەکەین، هەر بە هەمان شێوە دەبێت داهێنەری فێربکەین بۆ ئەوەی چاوەڕێی داهێنان بین.)
عێراق پێویستی زۆری هەیە بە داهێنەران وکارسازان و ئەم کەسانەش چانسی ئەوەیان هەیە کە گەشە بکەن و گۆڕانکاری بکەن لە کۆمەڵگەکەدا، لەبەر ئەو هۆکارەی کە عێراق و کوردستانیش هەردووکیان لە ئاست و کاتی گەشەکردندان و کەم و کوڕی هەیە لە چەندەها بواری جۆرا و جۆردا، کارسازان و داهێنەران دەتوانن ئەم ئاستانە پڕبکەنەوە.
هەردوو گروپی کارسازان و داهێنەران دەتوانن سەر لە نوێ وڵاتەکانیان دروستبکەنەوە و وێنایەکی نوێی پێ ببەخشن، وێنایەک کە هەستی ئەوە دەدات بە نەوەکانی داهاتوو کە ئەوانیش توانای داهێنانیان هەیە، بۆ گەشتن بەم وێنایە، سەرەتا پێویستە سیستەمی خوێندنمان پێداچوونەوەی بۆ بکەین و بە شێوەیەک دایڕێژینەوە کە هەست و ئارەزووی داهێنان و کارسازی دروست بکەین لە نەوەکانی داهاتووماندا.
]]>
‌هەڵبژاردنی براوەکانی پرۆگرامی مەداد لابی دوو https://ku.teratarget.com/%e2%80%8c%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%a8%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%be%d8%b1%db%86%da%af%d8%b1%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%85%db%95%d8%af%d8%a7/ Mon, 01 Oct 2018 17:08:50 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3520 #cmsmasters_button_68d5b6589a8e0 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589a8e0 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589a8e0 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589a8e0 .cmsmasters_button:hover { }

 

 

دوای جەند مانگێگ لە خۆ ئامادەکردن و مەشقکردن، لە کۆتاییدا بەشداربووان پرۆژەکانیان پێشکەش کرد.

بەشداربووان پرۆژەکانیان بۆ لیژنەیەکی دیاریکراو پێشکەش کرد، لیژنەکە پێکهاتبوون لە کۆمپانیا و ڕێکخراوی بیانی و شارەزایان لە تێراتارگێت و جی ئای زێت و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و کەسانی حکومی.

١٠ گروپ بەشداری دەکرد لە پرۆگرامەکەدا، هەموو تیمەکان هەوڵی ئەوەیاندەدا کە ببنە یەکێک لە براوەکانی پرۆگرامەکە، هەر یەک لە پرۆژەی تیمەکان کاریگەری ئەرێنی خۆیان هەبوو لەسەر کۆمەڵگا بە شێوەیەکی تایبەت و جیاواز لەوانی دیکە.

لیژنەکە دەستی کرد بە پاڵاوتن و هەڵبژاردنی پرۆژە دیار و بە تواناکان، لیژنەکە پێکهاتبوو لە هەشت شارەزای ناوخۆی و نێودەوڵەتی.

هەڵبژاردنی تیمەکان و پۆلێنکردنیان بە پێی ڕەچاوکردنی چەند خاڵێککرا کە ئەوانیش بریتیبوون لە کاریگەری ئەرێنی پرۆژەکە لەسەر ژیانی خەڵک وژینگە و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی گشتی.

ئەو تیمەی کە لە پۆلێنکردنەکەدا بە یەکەم هەڵبژێردرا پڕۆژەکەیان لەسەر یارمەتیدانی پەنابەرانبوو بۆ یارمەتیدانیان لە پرۆسەی خوێندن، تیمە هەڵبژێردراوەکان لە یەکەمەوە هەتا حەوتەم، هەموویان بە پێی پێویستی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی بچیتە بواری کارکردنەوە بڕە پارەیەکی دیاریکراویان پێ دەبەخشرێت و یارمەتی و چاوڕوونیان بۆ دەکرێت بۆ بەرکاربوون لەسەر پڕۆژەکەیان.

لیژنەکە براوەکانی خولی دواتر هەڵدەبژێرێن بە پێی ئەو کاریگەریەی کە پرۆژەکەیان دەیکات و تیمە براوەکان بانگهێشت دەکرێنەوە بۆ خولی دواتر.

بە هاتنی چەندەها کۆمپانیا و رێکخراو ناوخۆی و جیهانی لە ڕۆژی پێشکەشکردنەکاندا، و هەر وەک چاوەرێ دەکرا زۆربەیان سەرسامبوون بە پرۆژەکان و بڕیاری یارمەتیدان و پشتگیریاندا بە تیمەکان.

یارمەتیە تەکنیکیەکانی تێراتاڕگێت لە ۆرکشۆپەکاندا ئاسانکاری کرد کە پرگرامەکا بەم شێوە سەرکەوتووە بگات بەم ئاستە و تێراتاڕگێت بەرکار دەبێت لە یارمەتی و ڕێئاسانکردن بۆ بەشداربووان و پڕۆژەکانیان.

<iframe src=”https://www.youtube.com/embed/HO8l0Wcrq6o” width=”100%” height=”500″ frameborder=”0″ allowfullscreen=”allowfullscreen”><span data-mce-type=”bookmark” style=”display: inline-block; width: 0px; overflow: hidden; line-height: 0;” class=”mce_SELRES_start”></span></iframe>

]]>
WSA بریتیە لە کۆڕێکی ساڵانە بۆ دیاریکردنی داهێنانێک لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا و بۆ یەکەم جار ئەم ساڵ عێراق توانای بەشداریکردنی هەیە. https://ku.teratarget.com/wsa-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d8%aa%db%8c%db%95-%d9%84%db%95-%da%a9%db%86%da%95%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%b3%d8%a7%da%b5%d8%a7%d9%86%db%95-%d8%a8%db%86-%d8%af%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86/ Wed, 26 Sep 2018 14:19:35 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3513 #cmsmasters_button_68d5b6589b0d3 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589b0d3 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589b0d3 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589b0d3 .cmsmasters_button:hover { }

 

 

WSA کە کورتکراوەی (ۆرڵد سەمێت ئەۆڕد)ە كۆڕی جیهانی خەڵاتکردن، بریتیە لە سیستەمێکی خەڵاتکردنی ساڵانە بۆ داهێنانی نوێ لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، لە هەمان کاتدا داهێنانەکان دەبێت کاردانەوەیەکی ئەرێنیان هەبێت لەسەر کۆمەڵگاکە.

کۆڕەکە لە چوارچێوەی کارەکانی UN SDG دایە و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە یارمەتی دەدرێت.

گرنگی و تایبەتمەدنی کۆڕەکانی ئەم ساڵ و ساڵانی دواتر لەوە دایە کە بۆ یەکەم جار داهێنەران لە عێراقەوە دەتوانن بەشداری بکەن، ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ کەسە بە توانا و دیارەکانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری کە داهێنانەکانیان پیشانی جیهان بدەن.

بەشێکی سەرەکی WSA بریتیە لە پسپۆرە جیهانیەکان، کە ئەمانیش بریتین لە کۆمەڵێک پسپۆڕی شارەزا لە ١٧٨ وڵاتی جیاوازەوە و هەر پسپۆرێک لە باکگراوندیکی جیاوازەوە هاتووە و تیکەڵبوون و کاری کۆمەڵایەتی جیاوازیان هەیە.

پسپۆری جیهانی کە لەلایەن WSA هەڵبژێردراوە لە عێراقدا د. هێمن لەتیفە، کە ئەویش هەڵدەستێت بە سەرپرشتیکردنی پرۆژەکان پێش هەڵبژاردنیان بۆ کۆڕە جیهانیەکە.

د. هێمن بەکەلۆریۆسی هەیە لە هەندەسەی شارستانی و بەکەلۆریۆسی هەیە لە ژمێریاری و ئامارادا، هەروەها دیپلۆمای هەیە لە ژمێریاری و زانیاریدا، لەگەڵ ئەم بڕوانامانەشدا دکتۆرای هەیە لە ئیتەراکشن دیزاین و ڕۆبۆتیکس.

د. هێمن وانەبێژە لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە زانکۆی ئەمریکی عێراق سلێمانی و هەروەها بەرێوبەر و دامەزرێنەری سەنتەری فۆر ئینفۆرماتیکس ئاند ئەنالیتیکسە CIDA ، لەگەڵ ئەمەشدا کۆ فاوندەر و ئێکسکیوتیف دایرێکتەری تێراتارگێتە.

هەر لەگەڵ ئەمانەشدا د. هێمن سەرپرشتی چەندەها پرۆژە و گروپی کردووە لە چەندەها پێشبڕکێی خۆماڵی و جیهانیدا، بۆ نموونە: پڕۆژەی براوە لە خەڵاتی شاری سلێمانی ساڵی ٢٠١٤، پڕۆژەی براوەی پێشبڕکێی ئیماجن کەپی مایکرۆسۆفتی جیهانی ساڵی ٢٠١٢ ، لەگەڵ ئەمانەشدا بەشداری کردووە لە سەرپرشتی کردنی چەند بەرنامەیکی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری.

ئەم ئەزموون و تواناسازیانە وایانکردووە کە د. هێمن کاندیدێکی بە هێزبێت بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێت وەک پسپۆری جیهانی WSA و هەر بۆیە وەک یەکەم و تەنها پسپۆری جیهانی هەڵبژێردرا لە عێراق و کوردستان.

لە ئێستادا داهێنەران و خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەکان دەتوانن بەشداری بکەن لە WSA لە ڕێگای پسپۆڕە جیهانیەکەیانەوە و سوود وەربگرن لە تایبەتمەندیەکانی کۆڕەکە.

(ۆرڵد سەمێت ئەۆڕد) كۆڕی جیهانی خەڵاتکردن، خەڵاتەکەیان مادی نیە بەڵکو مەبەست لێی گواستنەوە و گەیاندنی زانیاریە بە جیهاندا، براوەکان و بەشداربووان لە کۆڕەکەدا قازانج دەکەن لە چەندەها تایبەتمەندی کە ئەوانیش بریتین لە:-

  • سیمیناری تایبەت
  • ٥ خولەک لە پێشکەشکردن لە بەردەم بینەرە جیهانیەکاندا لە کاتی کۆڕەکەدا.
  • زنجیرەیەک لە ۆرکشۆپی تایبەت و ئامادەکراو بۆ براوەکان.
  • بانگێشت دەکرێن بۆ کاتی خەڵات دابەشکردنەکە و ئاهەنگەکانی.
  • گفت و گۆ و بیر و ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ دادوەر و میوانە جیهانیەکاندا.
  • بانگهێشتکردن بۆ ناو تۆڕێکی جیهانی بەرهەمهێنەرانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری.
  • سود وەرگرتن لە پسپۆڕە جیهانیەکانی WSA.
  • پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ سپۆنسەر و هاوبەشەکانی WSA.
  • شوێنی تایبەت بۆ بەنگهێشتکردن و باسکردنی تیمە براوەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی WSA.

ئەم چانسانە زۆر دەگمەن و گرنگن بۆ هەر پرۆژەیەک و و بیرۆکەیەک کە سەرکەوتوبێت، ئێستە داهێنەران و خاوەن بیرۆکەکان لە عێراق و کوردستانەوە دەتوانن بەشداربن لەم کۆڕە جیهانیەدا.

]]>
خۆ ئامادەکردن بۆ ئیڤێنتی هەڵبژاردنی براوەکان https://ku.teratarget.com/%d8%ae%db%86-%d8%a6%d8%a7%d9%85%d8%a7%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86-%d8%a8%db%86-%d8%a6%db%8c%da%a4%db%8e%d9%86%d8%aa%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%a8/ Tue, 25 Sep 2018 06:04:41 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3517 #cmsmasters_button_68d5b6589b667 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589b667 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589b667 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589b667 .cmsmasters_button:hover { }

 

 

دوای کۆتایی هاتنی ۆرکشۆپە تەکنیەکانی مەداد لابی دوو، ئێستا بەشداربووان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکانیان.

تیمەکان پرۆژەکەیان لە بەردەم لیژنەیەک پێشکەش دەکەن، کە لیژنەکە پێکهاتووە لە شارەزاینی ناوخۆیی و جیهانی لە بواری جیاوازدا، لەبەر ئەو هۆکارەی کە ئەمە یەکەم جار دەبێت بۆ بەشداربووان کە پێشکەشکردن بکەن لە ئیڤێنتێکی لەم جۆرە گەورە و گرنگدا، تێراتارگێت و جی ئای زێت بڕیاریاندا کە مەشقکردنێک ئامادە بکەن بۆ تیمەکان و یارمەتیان بدەن کە پێشکەشکردنەکەیان باشتربێت.

بە شێوەیەکی گشتی مەشقکردنەکان بریتیبوون لە ڕوونکردنەوەی هەندێک لایەنی گرنگ بۆ تیمەکان کاتێک پیشکەشکردنەکەیان دەکەن، ئەم مەشق و ڕاهێنانانە یارمەتی بەشداربووان دەدات کە زاڵبن بە سەر ترسەکانیاندا وەکو پێشکەشکردن لەبەردەم لیژنەکاندا و هەروەها کەم و کورتی پێشکەشکردنەکەیان بزانن و کاری لەسەر بکەن و چاکیان بکەنەوە.

ئێستا بۆ ماوەی چەند مانگێکە بەشداربووان کار لەسەر پڕۆژەکانیان دەکەن لە ۆرکشۆپەکاندا، بە یارمەتی تێراتارگێت کە بەرکار یارمەتی و چاوڕوونی پێشکەشی بەشداربووان دەکرد بە درێژایی ۆرکشۆپەکان.

بۆ بە دەست هێنانی ئەنجامێکی گەورە لە پرۆگرامەکە، تێراتاڕگێت و جی ئای زێت ۆرکشۆپێکی دیکە و کۆتاییان بۆ تیمەکان ئامادەکرد، ئەم ۆرکشۆپەیان جیاواز لەوانەی دیکە زیاتر تیشکی دەخستە سەر دۆزینەوە و دروستکردنی بیرۆکە و پرۆژەکان لە کاتێکدا ئەم ۆرکشۆپەیان تیشکی دەخستە سەر شێوەی پێشکەشکردنی بیرۆکە و پرۆژەکان.

بە ئامادەبوونی هەریەک لە د. هێمن لەتیف بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێراتارگێت و داگما بلایکویدی بەرێوەبەری گشتی پرۆگرامی SO5، هەردوو بەرێزی شارەزا تێبینی و سەرنجەکانی خۆیاندا لەسەر شێوەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان و تیمەکان سەرنجەکانیان بە هەند وەرگرت و شێوازی پێشکەشکردنەکانیان زیاتر پێشخست.

یەکێک لە تێبینیەکان کە شارەزایان ڕوونیانکردەوە بۆ تیمەکان ئەوەبوو کە ئەوان ماوەی هەشت خولەکیان هەیە بۆ تەواو کردن و پێشکەشکردنی پرۆژەکەیان و پێوسیتیان بەوەیە کە هەموو خاڵە گرنگەکان لە ماوەی ئەو هەشت خولەکەدا بخەنەڕوو، تێبینیەکی دیکە ئەوەبوو کە چۆن سەرنجی لیژنەکە ڕابکێشن بۆ پرۆژەکەی خۆیان و ئەمەش پیشاندانی خاڵی گرنگ و سەرەنج ڕاکێش لەسەر پرۆژەکەیان.

بە کۆتایی هاتنی ڕۆژی یەکەم، بەشداربووان ئامادەبوون بۆ ئەوەی ئەو پرۆژانەیان پیشکەش بکەن کە چەند مانگە کاری لەسەر دەکەن، ئەمە دەبێتە یەکەم هەنگاو بۆیان لە پرۆگرامەکەدا و پیشخستن و چاکسازی زیاتر دەکەن بۆ پرۆژەکانیان لە خولەکانی داهاتووی پرۆگرامەکەدا و پرۆژەکانیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

]]>
تێراتارگێت کۆتایی دەهێنێت بە خولی ۆرکشۆپە تەکنیکیەکانی لە مەداد لابی دوو بە ۆرکشۆپێک لەسەر ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ. https://ku.teratarget.com/%d8%aa%db%8e%d8%b1%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%da%af%db%8e%d8%aa-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d8%af%db%95%d9%87%db%8e%d9%86%db%8e%d8%aa-%d8%a8%db%95-%d8%ae%d9%88%d9%84%db%8c-%db%86%d8%b1%da%a9/ Sat, 15 Sep 2018 14:08:09 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3510 #cmsmasters_button_68d5b6589bb03 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589bb03 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589bb03 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589bb03 .cmsmasters_button:hover { }

 

 

بۆ ماوەی دوو مانگ، بەشداربووان لە ۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو زانیاریاریان وەرگرت و ڕابەری کران، ۆرکشۆپەکان زیاتر تیشکیان دەخستە سەر ئەو بابەتە گرنگانەی کە ڕێخۆشکەر دەبن بۆ بەرەوپێشخستنی پڕۆژەکانی بەشداربووان، لە ئێستادا بەشداربووان لە ئاستێکی وە هادان کە بتوانن بیرۆکەی پڕۆژە دروستبکەن و پێشیبخەن و پێشکەشی بکەن.

لە کۆتا ۆرکشۆپی ئەم خولەدا، بەشداربووان فێرکران کە ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ چین، ئەم دوو بەشە یارمەتی وەبەرهێنەران دەدات کە لایەنە لاواز و بەهێزەکانی پڕۆژەکەیان بزانن، هەر وەکو چۆن ڕوونکرایەوە لە ۆرکشۆپەکەدا، گرنگترین بەش لە هەر بەرهەمێکدا ئەو ئەزموونەیە کە بەرهەمەکە پێشکەشی دەکات، بەشداربووان زانیاری پێویست فێرکران بۆ پێشخستنی پڕۆژەکانیان لەم لایەنەوە.

بەشداربووان بەشداریان لەم پرۆگرامەدا کردووە بە مەبەستی هێنانەکایەی گۆڕانێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەیاندا، بە تایبەتی ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەر کارەساتی مرۆی گەورە کەوتوون لە چەند ساڵی پێشوودا لەم ناوچەیەدا.

لە کۆتایی ۆرکشۆپی ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ، بەشداربووان فێرکران کە چۆن بەرهەمەکانیان بە باشترین شێوە دروستبکەن، فێرکران کە دوو لایەن هەیە دەبێت ڕەچاو بکرێت کاتێک بەرهەمێک یاخود بەرنامەیەک هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارێک، ئەوانیش کاتی پێچووە لەگەڵ شێوەی بە ئەنجامدانی کارەکە، کە ئەم دوو لایەنە زۆر کاریگەرن بۆ ئەو ئەزموونە یاخود ئەو وێنەیەی کە بەکارهێن بۆی دروست دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکەدا و بەشداربووانی پرۆگرامەکە ئێستا دەزانن کە چۆن ئەزموونێکی ئەرێنی ببەخشن بە بەکارهێن.

لە ۆرکشۆپی ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ، بەشداربووان فێری ئەوەبوون کە چۆن پێڕاگەیاندنەوە (فیدباک) بە شێوەیەکی دروست و ڕاست وەربگرن لەسەر بەرهەمەکانیان، پێڕاگەیاندنەوە بەشێکی زۆر سەرەکییە بۆ زانینی ئەوەی کە هەنگاوی دوواتر چی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکەدا، بەشداربووان فێری ئەوەبوون کە چۆن کۆمەڵێ کەسی شارەزا و لێزان دیاریبکەن لە کاتی پێویستی بۆ وەرگرتنی پێڕاگەیاندنەوە (فیدباک).

لە کۆتا ڕۆژی ۆرکشۆپەکاندا، تێراتارگێت هەڵسا بە سازدانی گفت و گۆیەک لەگەڵ بەشداربووانی مەداد لابی دوو بۆ وەرگرتنی بیر و ڕایان لەسەر ئاست و بەڕێوبردنی خولی ۆرکشۆپەکان، بەشداربووان چەندەها تێبینی گرنگ و بە سوودیان پێشکەش کرد کە گرنگی خۆیان هەبوو، لە گفت و گۆکەدا ئێمە تێ گەیشتین کە سود وەرگرتنی جیاواز هەبووە، یەکێک لەوانە لە بیرۆکەی بەرهەمەکاندابووە، بۆ نموونە: هەندێکیان لە کاتی ۆرکشۆپەکاندا بیرۆکەی پرۆژەکانیان دۆزیوەتەوە و پێشیانخستووە هەر لە هەمان کاتدا، بەڵام هەندێکیکە لە بەشداربووان سودیان لە ۆرکشۆپەکان وەرگتبوو بۆ پێشخستی پرۆژەکانیان کە هەر لە پێش دەستپێکی ۆرکشۆپەکانەوە کاریان بۆ کردووە.

لەبەر ئەو هۆکارەی کە بەشداربووان لە باکگراوندی جیاوازەوە هاتبوون، هەر بەشداربوویەک بە شێوەیەکی جیاواز وەڵامدانەوەیان هەبوو بۆ هەر بڕگەیەک و بابەتێک کە پێشکەشکرابوو لە ۆرکشۆپەکاندا، هەندێک لە بەشداربووان بە توانابوون لە هەندێ بواری دیاریکراودا لە کاتێکدا کە هەندێ بەشداربووان لە بواری دیکەدا بە توانابوون، هەمەڕەنگی بابەتی ۆرکشۆپەکان وای کرد کە هەموو بەشداربووان چەند شتێکی نوێ بناسن و فێرببن و سودی لێ وەربگرن.

پرۆگرامی قودرە زنجیرەی ۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دامەزراند و تێراتارگێتی وەک هاوبەشی تەنکنیکی هەڵبژاردووە، هۆکاری ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تێراتارگێت توانیوێتی ناوێکی بەرچاو بۆ خۆی دروستبکات لە بواری پلان دانانی بازاڕی و بەرهەمی تەکنەلۆجیای زانیاری، ۆرکشۆپەکان چەند بابەتێکیان لە خۆ دەگرت کە ئەوانیش بریتیبوون لە: پلانداڕێژی بازاڕی، داهێنان لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، بە بازاڕکردن و ئینتراکتیڤ دیزاین و پرۆتۆتایپ.

ئەم بابەتانە هەڵبژێردرابوون بە پێی گرنگی و پەیوەندیان بە پرۆژەکانەوە، کە ئەمەش وایکردووە ۆرکشۆپەکان زۆر بە بەرهەمبن.

]]>
بەرێوەبردنی کارامەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کلیلی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان https://ku.teratarget.com/digital-marketing-in-election/ Fri, 17 Aug 2018 08:31:56 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3471 #cmsmasters_button_68d5b6589c3d8 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589c3d8 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589c3d8 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589c3d8 .cmsmasters_button:hover { } #cmsmasters_row_68d5b6589c593 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-top: 0px; } #cmsmasters_row_68d5b6589c593 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-bottom: 50px; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cae0 { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cae0 .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: left; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cae0 .featured_block_text { text-align: left; } #cmsmasters_row_68d5b6589cb58 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-top: 0px; } #cmsmasters_row_68d5b6589cb58 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-bottom: 50px; } #cmsmasters_row_68d5b6589cd33 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-top: 0px; } #cmsmasters_row_68d5b6589cd33 .cmsmasters_row_outer_parent { padding-bottom: 50px; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cd9e { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cd9e .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: left; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b6589cd9e .featured_block_text { text-align: left; }

رۆڵی تێراتارگێت لە هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠١٨

 

 

وەک ئاشکرایە لە ١٢ مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو. مانگێک بەر لەو بەروارەو لە ١٢ ی ئەپریلی ئەمساڵدا بانگەشەی کاندیدو قەوارەو هاوپەیمانێتیەکان دەستی پێکرد.

ئەوەی ئەمساڵ جیاوازی تێدا بەدیدەکرا گەرم و گوڕی کاندید و قەوارەکان بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بە تایبەتی،  گەرم و گوڕی بانگەشەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە رۆلی بانگەشەی تەلەڤزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەو هۆکارە چاپکراوەکانی تری کەمتر کردبووەوە.

بەڵام بانگەشەکانی بەشێکی زۆر لە کاندید و قەوارەکان لە بری سود بۆیان بە پێچەوانە دەشکایەوە چونکە ئەو کەسانەی هەڵمەتی بانگەشانەیان بەرێوە دەبرد شارەزایی تەواویان نەبوو لە پرۆسەی بەبازارکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێکی زۆریان لە باکگراوند و ستاندەرەکانی تەلەڤزیۆنەوە کارەکانیان ئەنجام دەدا، توانای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە گرێدانی دەنگدەری ئاسایی لەگەل کەمپەینە ریکلامیەکان بە تەواوی لە بیرکرابوو،  بە جۆرێک دەنگدەر پیش ئەوەی بە تەواوی ناوەرۆکی ریکلام ببینێت کۆمێنت و سەرنجی دەنگدەری تری دەبینی و بینینی ریکلام یان پەیامی کاندیدی تەواو نەدەکرد.

تێراتارگێت هاوبەشی میدیایی ئەنجام دا لەگەڵ چەندین دەزگای راگەیاندنی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ زیاتر سود گەیاندن بە کاندید و قەوارەکان و لە رێگەی پلانی هاوبەش بەرنامە و پەیامی کاندیدەکانی گەیاندە دەنگدەر.

بەشێک لەو کاندیدانە لە ئەنجامی کاری هاوبەشیان لەگەڵ تێراتارگێت تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیان ڤێریفای کرا چالاکی چانەڵەکانیان گەیشتە بەرزترین ئاست.

تێراتارگێت لە رێگەی کۆکردنەوەی داتا و شیکردنەوە و دارشتنی پلان و بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی خوێندراو و بیستراو و بینراوی تۆرە کۆمەلایەتیەکان و پاشان چاودێریکردنی ئەنجامی کەمپەینەکان کاندیدەکانی بە باشترین شێوە بە دەنگدەر ناساند.

تێراتارگێت لە رێگەی دووبارە کردنەوەی ئەزمونی سەرکەوتوی خۆی و جارێکی دیکە بۆ هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی کارکردن دەبێت بۆ هەموو کاندید و قەوارەکان و شارەزایی و توانای خۆی دەخاتە کار بۆ گەیاندنی پەیامی کاندیدەکان بە دەنگدەر.

]]>
جیهان بەرەو رۆبۆتیکس دەڕوات و بەشداربووان لە مەداد لابی دوو سەرەتایەکیان دەست پێکرد تێیدا. https://ku.teratarget.com/robotics-workshops-in-iraq/ Thu, 16 Aug 2018 19:12:28 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3496 #cmsmasters_button_68d5b6589da2a { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b6589da2a .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589da2a .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589da2a .cmsmasters_button:hover { }

 

 

تێراتارگێت وۆرکشۆبی ڕۆبۆتیکسی دەست پێکرد لە عێراقدا، بە بەرداوامبوونی وۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو بەشداربووان بابەتی سەرنجڕاکێشتر دەخوێنن، یەکێک لەم بابەتانە بریتیە لە ڕۆبۆتیکس و فیزیکاڵ کۆمپیوتینگ، بە یارمەتی تەکنیکی تێراتارگێت، وۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو بەرکارن لە پێدانی زانیاری بە سوود بە بەشداربووان.

دوای کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپی ئەم هەفتەیە، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت چەندەها داهێنانی گرنگ و سەرەتایی بکەن لە بواری تەکنەلۆجیادا، گرنگی و جیاوازی ئەم وۆرکشۆپانە لەوەدایە کە بەشداربووان بە شێوەیەکی پراکتیکی هەموو زانیاریە نوێیەکان تاقی دەکەنەوە و فێربوونەکەیان تەنها تیۆری نیە، بەشداربووان هەڵسان بە دروستکردن و کۆد کردنی چەندەها بەرنامەی رۆبۆتیکس لە وۆرکشۆپەکەدا و ئەمەش ئەزمونێکی باشی پێ بەخشین.

بەشداربووان فێری سەرەتاکانی کۆدکردنی رۆبۆتیکس بوون بە بەکارهێنانی بەرنامەی Arduino کە ئەمەش بەرنامەیەکی زۆر لەبار و گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە، لەبەر ئەوەی دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ پرۆگرامکردنی سۆفتوێر و هاردوێر لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەمەشدا بەشداربووان فێری شتی زیاتربوون وەک، مۆتۆڕ و ڕێگای کارکردنی ڕۆبۆت و ئێڵ ئی دی ڵایتس.

بەشداربووان بە سەرکەوتویی سیستەمێکی ئێڵ ئی دی ڵایتسیان دروستکرد کە لە ڕێگای پرۆگرامەکەیانەوە ڕووناکی و گڵۆپەکانی سیستەمەکە کۆنتڕۆڵ دەکران، بێجگە لەمەش بەشداربووان هەڵسان بە دروستکردنی مۆتۆڕی جوڵاو و چەند ڕۆبۆتێکی سەرەتایی کە ئەمەش سەرەتایەکی بەهێز و گرنگە لە بواری ڕۆبۆتیکسدا.

جیهان بەرەو ئەوە دەڕوات کە ژمارەیەک لە کار و بەرپرسیاریەتیەکان بدات بە ڕۆبۆتەکان، لەبەر ئەمەش ئەم زانیاری و تواناسازیە نوێیەی کە بەشداربووان دەستیان کەوتووە گرنگیەکی زۆری هەیە و پەرەپێدان لەم بووارەدا پێویستە و بەشداربووان لە مەداد لابی دوو ئێستە ئەو لێزانین و توانایەیان هەیە کە پەرە بە خۆیان و داهێنانەکانیان بدەن لە جیهانی ڕۆبۆتیکسدا کە بوارێکە زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.

بە پەرە پێدانی تواناکانیان بەشداربووان ئێستا دەتوانن بەشێکی رۆبۆتیکس بخەنە ناو پرۆژەکانیانەوە، ئەم چانسە زۆر تایبەتە لەبەر ئەو هۆکارەی کە ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە لە هەرێم و ناوچەکەدا زۆر کەمە، قودرە پڕۆگرام بە یارمەتی تەکنیکی تێراتاڕگێت سەرکەوتوانە یارمەتی و ڕێناسی پێشکەشی بەشداربووانی مەداد لابی دوو دەکەن لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا کە ئەمەش بەشداربووان و پرۆژەکانیان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەبات.

]]>
نداء للمبتكرين الرقميين الموجودین فی العراق! أرسل طلباً الآن للحصول على الجائزة الدولية! https://ku.teratarget.com/wsa2018-call1-arabic/ Sat, 04 Aug 2018 07:56:48 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3379 #cmsmasters_button_68d5b6589e503 { float:right ; padding-bottom:5px; } #cmsmasters_button_68d5b6589e503 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589e503 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589e503 .cmsmasters_button:hover { } #cmsmasters_button_68d5b6589e52f { float:right; padding-right:5px; } #cmsmasters_button_68d5b6589e52f .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b6589e52f .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b6589e52f .cmsmasters_button:hover { } #cmsmasters_fb_68d5b6589e59c { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e59c .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e59c .featured_block_text { text-align: right; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e5e4 { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e5e4 .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e5e4 .featured_block_text { text-align: right; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e6cb { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e6cb .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b6589e6cb .featured_block_text { text-align: right; }

نداء للمبتكرين الرقميين الموجودین فی العراق!

أرسل طلباً الآن للحصول على الجائزة الدولية!

جوائز القمة العالمية التي تختار أفضل المبتكرين الرقميين في العالم ممن لهم أثرٌ على المجتمع!

 

 

 

يمثل WSA  نظام ترشيح للجوائز يعتمد على التركيز الواضح على الابتكار الرقمي ذو التأثير الاجتماعي موصولە بأهداف الأمم المتحدة للتنمية الدائمة.

التقديم على WSA 2018 يمكنها أن يحتوي على جميع تطبيقات الجوال والتطبيقات المستندة إلى الويب مثل: التطبيقات وصفحات الويب والتطبيقات الخاصة بالأجهزة القابلة للارتداء ونصب التطبیقات والمنتجات التي تعتمد على الرسائل النصية القصيرة وألعاب الجوّال ومنتجات الجوال التفاعلية. ليس ثمة حدود فيما يخص المنصات أو القنوات التي تعمل علیها المشاريع.

يمكن تقديم الترشيحات من العراق إلى WSA الدولية من خلال منصة WSA عبر الإنترنت والخبير الوطني للعراق، الدكتور هیمن لەتیف.

 

مجموعة جوائز القمة العالمية

الحكومة والمواطنة

خدمات | بيانات مفتوحة | مشاركة ديمقراطية

الصحة والرفاهية

رعاية صحية | رياضة | نمط الحياة الصحية والرفاهية

التربیة و التعلیم

ثقافة | علوم  | مهارات التعلم والتعليم

البيئة والموارد الخضراء

الطقس| الموارد المستدامة | الزراعة

ثقافة وسياحة

تراث | ترفيه| ثقافات فرعية

التسويات الذكية والحضارة

حركة |العمل المنتج | معيشة مستدامة

أعمال وتجارة

خدمات جديدة ومبتكرة | حماية| حلول مالیة| تسويق

دمج وتمكين

تنوع | عدالة | حقوق الإنسان

فئة القمة العالمية الخاصة

فئة المبتكرين اليافعين

شباب يتخذون إجراءات بشأن أهداف التنمية المستدامة

| حصريا للأشخاص دون سن الثلاثين

 

للاستفسار و المزید من المعلومات الرجاء الاتصال بالخبير الوطني العراقي الدكتور هيمن لطيف عن طریق ملء الاستمارە التالیە:

[contact-form-7 id="3385" title="WSA Contact form 7 AR"]
]]>
تێراتارگێت دەستیکرد بە پێشکەش کردنی وۆرکشۆپی بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی، ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی جێگای بە بازاڕکردنی شێوازی کۆن دەگرێتەوە https://ku.teratarget.com/digital-marketing-iraq/ Thu, 02 Aug 2018 07:02:28 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3455 #cmsmasters_button_68d5b658a0357 { float:left; } #cmsmasters_button_68d5b658a0357 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b658a0357 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b658a0357 .cmsmasters_button:hover { }

 

 

بەشداربووانی مەداد لابی دوو لە وۆرکشۆپەکەی ئەم هەفتەیەدا فێری گرنگی بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی و چەند بابەتێکی گرنگیان خوێند، لەوانە: بە بازاڕکردن لە وێبسایتەکاندا و جیاوازیان لە مۆبایل و کۆمپیوتەردا،  SEO، تێگەیشتن لە سیستەمی ریکلامکردنی گووگڵ ناسراو بە گووگڵ ئاد، و هەروەها دانانی پلان و ستراتیجی بۆ بازاڕکردن.

دوای کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپەکانی ئەم هەفتەیە، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت کە ڕێگای جیاواز بگرنە بەر بۆ گەیشتن بە کڕیارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و وێبسایتەکاندا، تێڕاتارگێت بەشداربووانی ئاشناکرد بە ستراتیجی جیاواز بۆ گەیشتن بە کڕیارانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت و ڕێگا نوێ و هاوچەرخەکانی بەکارهێنانی ئامڕازە دیجیتاڵیەکان بۆ بە بازاڕکردن، بەرهەمی ئەم وۆرکشۆپە ئەوەیە کە بەشداربووان ڕاستەوخۆ زانیاریەکایان دەخستە کار و تاقیان دەکردنەوە بە دروستکردن و دامەزراندنی کەمپەینەکان لە هەمان کاتدا لە وۆرکشۆپەکەدا.

تێراتارگێت کە لە هەمان کاتدا یەکێکە لە کۆمپانیا بە تواناکانی بواری بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی لە عێراقدا، ئەمە سودێکی گەورەی هەبوو بۆ بەشداربووان کە توانیان سودێکی گەورە لە ئەزموونی کۆمپانیاکە ببینن، بە تایباتی لە هەندێ بابەتی دیاری وەکو Search Engine Optimizations  کە یارمەتی داڕشتنەوەی بابەتەکانت دەدات لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە شێوەیەک کە ئاسان و خێرا بدۆزرێتەوە لە ناو ئەو ژمارە زۆرەی بابەت کە لە سەر ئینتەرنێت هەیە، بێجگە لەمەش بەشداربووان لە شێوەی کار کردنی گووگڵ ئادس تێگەیشتن، کە برتیە لە ئامرازێک بۆ ڕیکلامکردن لە هەموو وێبسایتەکاندا لە ڕێگای گووگڵەوە.

وۆرکشۆپی دیجیتاڵ مارکێتینگ زانیاریەکی زۆر و گرنگی پێشکەشی بەشداربووان کرد لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە دەبێت بکرێت بۆ دروست کردن و بەناوبانگکردنی براندەکانیان و ئەوەش فێربوون کە خەڵکان چاوەڕێی بینینی چین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان و وێبسایتەکاندا و چ شتێک سەرنجیان ڕادەکێشت. هەر وەک چۆن یەکێک لە بەشداربووان وتی : ( زۆر گرنگە بۆ ئێمە کە ڕێگا لە بار و دروستەکان بزانین بۆ دروستکردنی بابەتی دیجیتاڵی و ئەم لێهاتوویە تازانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کێشانی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی براند و کارەکانمان).

هەمان وۆرکشۆپیش هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداربووان لە شاری هەولێر پێشکەش دەکرێت، وۆرکشۆپەکە پێنچ کاتژمێر لە ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بەشداربووان دەرەخسێنێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

]]>
بانگهێشت بۆ داهێنەرە دیجیتاڵیەکانی عێراق هەر ئێستا هه‌نگاوبنێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێكی جیهانی! https://ku.teratarget.com/wsa2018-call1-kurdish/ Wed, 01 Aug 2018 06:08:15 +0000 http://ku.teratarget.com/?p=3343 #cmsmasters_button_68d5b658a0d70 { float:right; padding-bottom:5px; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d70 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d70 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d70 .cmsmasters_button:hover { } #cmsmasters_button_68d5b658a0d90 { float:right; padding-right:5px; padding-bottom:5px; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d90 .cmsmasters_button:before { margin-right:.5em; margin-left:0; vertical-align:baseline; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d90 .cmsmasters_button { font-weight:normal; font-style:normal; border-style:solid; } #cmsmasters_button_68d5b658a0d90 .cmsmasters_button:hover { } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e17 { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e17 .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e17 .featured_block_text { text-align: right; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e81 { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e81 .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0e81 .featured_block_text { text-align: right; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0f67 { padding-top:0px; padding-bottom:0px; border-width:0px; border-style:solid; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0f67 .featured_block_inner { width: 100%; padding: ; text-align: right; margin:0 auto; } #cmsmasters_fb_68d5b658a0f67 .featured_block_text { text-align: right; }

 

بانگهێشت بۆ داهێنەرە دیجیتاڵیەکانی عێراق

هەر ئێستا هه‌نگاوبنێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێكی جیهانی!

خەڵاتی جیهانی داهێنان WSA باشترین داهێنانە دیجیتاڵیەکان و كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا خه‌ڵات ده‌كات!

 

 

 

 

خەڵاتی جیهانی داهێنان رێسایەكی خەڵات كردنە كه‌ بەندە لەسەر پاڵاوتن بە سەرنجدانێكی ورد لەسەر داهێنانە دیجیتاڵیەکان لەگەڵ كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا و پەیوەندییان بە بەرکاربوونى گەشەسەندنی ئامانجی نەتەوە یەكگرتووەكان.

داواپێشكەشكردن بۆ خەڵاتی جیهانی داهێنانی ٢٠١٨ ده‌كرێت هەموو ئەو بیرۆکانەی کە پەیوەستن بە ئامێرە گوێزەرەوەكان وەك مۆبایل و ئەو ئەپڵیكەیشنانەی كە بەندن بە تۆڕی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه‌ لە خۆ بگرێت. بۆ نمونه‌ وەك: بەرنامە، ماڵپەڕ، بەرنامەی له‌به‌ركردن وه‌كو به‌شێك له‌ جلوبەرگ، دامەزراندن و چەسپاندنی ئەپلیکەیشنی ئه‌لیكترۆنی، ئەو بەرهەمانەى كە بەندن لەسەر كورته‌نامه‌ی مۆبایل، هه‌روه‌ها یارى و داهێنانی سەرنجراكێشی مۆبایل. هیچ سنورێك و رێگریكردنێك نیە لە بارەی بوارى كاركردن و ئەو ژینگانەى كە گونجاون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان..

دەكریت پاڵاوتنەكان لە عیراقەوە بۆ خەڵاتی جیهانی داهێنان پێشكەش بكرێت لە رێگەی فۆڕمی تایبه‌تی رێكخراو كە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەستە له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی شارەزای نیشتمانیی عێراق دكتۆر هێمن لەتیف.

 

 

بواره‌ جیاوازه‌كانی خەڵاتی جیهانی داهێنان

بەشداریكردنی دەوڵەت و هاونیشتیمانیان

خزمەتگوزاری | تۆماری ئاشكرا | بەشداریكردنی دیموكراتی

تەندروستی و خۆشگوزەرانی

دڵنیایی تەندروستی | وەرزش | شێوازی ژیانێكی تەندروست و بەختەوەر

پەروەردەو فێرکردن

رۆشنبیری| فێركاری | شارەزابوون لە فێربوون و فێركردن

ژینگە و وزەى هاوڕێ به‌ژینگه‌

كەش وهەوا | سەرچاوەی وزەى بەرکار |  كشتوكاڵ

كلتورو گەشت و گوزار

كەلەپور و نەریت| كات بەسەربردن | كلتوری لاوەكی

جێگیركردنی زیرەك و به‌مه‌ده‌نی كردن

گوێزانەوە | كاری بەرهەمدار | ژیانێكی بەرکار

كار و بازرگانی

خزمەتگوزاری داهێنراو | ئاسایشی كار | سەرمایەداری | بازاڕگەری

ئاوێتەكردن و بەدەسەڵات كردن

جیاوازی | رەگەزی یەكسانی | مافەكانی مرۆڤ

بواری تایبەتی خه‌ڵاتی جیهانی داهیێنان

چینی داهێنەرە لاوەكان تایبه‌ت به‌ گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ

كاركردن له‌سه‌ر گەشەسەندنی بەرکار و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان

 

 

بۆ هاوكاری زیاتر ده‌توانی په‌یوه‌ندی بكه‌ی به‌ شاره‌زای نیشتمانیی عێراق بۆ خه‌ڵاتی جیهانی داهێنان، دكتۆر هێمن له‌تیف له‌رێی ئەم فۆرمەوە:

 

[contact-form-7 id="3350" title="WSA Contact form 7 KU"]
]]>