بانگهێشت بۆ داهێنەرە دیجیتاڵیەکانی عێراق

هەر ئێستا هه‌نگاوبنێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێكی جیهانی!

خەڵاتی جیهانی داهێنان WSA باشترین داهێنانە دیجیتاڵیەکان و كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا خه‌ڵات ده‌كات!

 

 

 

 

خەڵاتی جیهانی داهێنان رێسایەكی خەڵات كردنە كه‌ بەندە لەسەر پاڵاوتن بە سەرنجدانێكی ورد لەسەر داهێنانە دیجیتاڵیەکان لەگەڵ كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا و پەیوەندییان بە بەردەوامبوونى گەشەسەندنی ئامانجی نەتەوە یەكگرتووەكان.

داواپێشكەشكردن بۆ خەڵاتی جیهانی داهێنانی ٢٠١٨ ده‌كرێت هەموو ئەو بیرۆکانەی کە پەیوەستن بە ئامێرە گوێزەرەوەكان وەك مۆبایل و ئەو ئەپڵیكەیشنانەی كە بەندن بە تۆڕی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه‌ لە خۆ بگرێت. بۆ نمونه‌ وەك: بەرنامە، ماڵپەڕ، بەرنامەی له‌به‌ركردن وه‌كو به‌شێك له‌ جلوبەرگ، دامەزراندن و چەسپاندنی ئەپلیکەیشنی ئه‌لیكترۆنی، ئەو بەرهەمانەى كە بەندن لەسەر كورته‌نامه‌ی مۆبایل، هه‌روه‌ها یارى و داهێنانی سەرنجراكێشی مۆبایل. هیچ سنورێك و رێگریكردنێك نیە لە بارەی بوارى كاركردن و ئەو ژینگانەى كە گونجاون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان..

دەكریت پاڵاوتنەكان لە عیراقەوە بۆ خەڵاتی جیهانی داهێنان پێشكەش بكرێت لە رێگەی فۆڕمی تایبه‌تی رێكخراو كە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەستە له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی شارەزای نیشتمانیی عێراق دكتۆر هێمن لەتیف.

 

 

بواره‌ جیاوازه‌كانی خەڵاتی جیهانی داهێنان

بەشداریكردنی دەوڵەت و هاونیشتیمانیان

خزمەتگوزاری | تۆماری ئاشكرا | بەشداریكردنی دیموكراتی

تەندروستی و خۆشگوزەرانی

دڵنیایی تەندروستی | وەرزش | شێوازی ژیانێكی تەندروست و بەختەوەر

پەروەردەو فێرکردن

رۆشنبیری| فێركاری | شارەزابوون لە فێربوون و فێركردن

ژینگە و وزەى هاوڕێ به‌ژینگه‌

كەش وهەوا | سەرچاوەی وزەى بەردەوام |  كشتوكاڵ

كلتورو گەشت و گوزار

كەلەپور و نەریت| كات بەسەربردن | كلتوری لاوەكی

جێگیركردنی زیرەك و به‌مه‌ده‌نی كردن

گوێزانەوە | كاری بەرهەمدار | ژیانێكی بەردەوام

كار و بازرگانی

خزمەتگوزاری داهێنراو | ئاسایشی كار | سەرمایەداری | بازاڕگەری

ئاوێتەكردن و بەدەسەڵات كردن

جیاوازی | رەگەزی یەكسانی | مافەكانی مرۆڤ

بواری تایبەتی خه‌ڵاتی جیهانی داهیێنان

چینی داهێنەرە لاوەكان تایبه‌ت به‌ گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ

كاركردن له‌سه‌ر گەشەسەندنی بەردەوام و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان

 

 

بۆ هاوكاری زیاتر ده‌توانی په‌یوه‌ندی بكه‌ی به‌ شاره‌زای نیشتمانیی عێراق بۆ خه‌ڵاتی جیهانی داهێنان، دكتۆر هێمن له‌تیف له‌رێی ئەم فۆرمەوە: