تێراتارگێت هاڵبژێردرا لە لایەن پرۆگرامی قودرەوە بۆ دابینکردنی وۆرکشۆپی تەکنیکی بۆ مەداد لابی دوو

تێراتارگێت هاڵبژێردرا لە لایەن پرۆگرامی قودرەوە بۆ دابینکردنی وۆرکشۆپی تەکنیکی بۆ مەداد لابی دوو

 

 

قودرە پرۆگرامێکە لە لایەن هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا دامەزرێنراوە وەک هاوکاری و وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو کارەساتە مرۆیەی کە لەم ساڵانەی دوایدا ڕوویدا و ڕوودەدات لە ناوچەکەدا و بە تایبەتی لە سوریا.

تێراتارگێت کە بریتیە لە كۆمپانیایه‌كی خۆجێی هه‌مه‌توانای ته‌كنۆلۆجیای زانیاری كە وەکو کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە و کارەکانی بەڕێوە دەبات لە هەرێمی کوردستانەوە، تێراتارگێت دیاریکراوە لە لایەن پرۆگرامی قودرەوە بۆ هاوبەشیکردن لەگەل رێکخراوی (GIZ) بۆ دابینکردنی وۆرکشۆپی تەکنیکی بۆ پرۆگرامی مەداد لابی دوو.

مەداد لاب بریتیە لە زنجیرەیەک وۆرکشۆپ لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و جیهانی دیجیتاڵی ئێستادا، کە چۆن دەکرێن بە کاربهێنرێن بۆ باشترکردنی ژیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە، لە خولی دووەمدا لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، مەداد لابی دوو ٣٠ بەشداربووی بە توانای دیاریکردووە بۆ هێنانەکایەی گۆڕانێک لە کۆمەڵگاکەیاندا.

بەشداربووان لە باکگراوندێکی هەمە جۆری نەتەوەیی و نەژادی و پەروەردەیی دێن، بۆ نموونە، هەندێک لە بەشداربووان پەنابەرن لە سوریاوە و هەندێکیکەشیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بەشدارن، لە ڕووی پەروەردەییەوە، هەندێکیان خوێندکارن و هەندێکیان مامۆستان و هەندێکی دیکەشیان دەرچووی زانکۆکانن.

بە سەرپرشتی و ڕێگا فێرکاریەکانی تێراتاڕگێت و ستافە شارەزاکەی، بەشداربووان یارمەتی دەدرێن کە پێکەوە لە گروپێکدا کاربکەن بۆ داهێنانی نوێ و ناوازە لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ بە باشترکردنی کۆمەڵگاکەیان.

ئەم پرۆژانە تەرخان دەکرێن بۆ باشترکردنی باری ژیانی ئەو کۆمەڵگایانەی کە زیاترین زیانیان بەرکەوتووە بە هۆی پێشهاتە نە خوازراوەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە.

لەگەڵ ئەمانەشدا تێڕاتارگێت سەرپەرشتیار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەموو گروپەکان لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکانیان بە درێژایی پرۆسەکە.

بە کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپەکان، کاریگەرترین و باشترین پرۆژە هەڵدەبژێردرێت لە لایەن پرۆگرامی قودرەوە کە یارمەتی دەدرێت بۆ ئەوەی دابمەزرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تێراتارگێت هەڵبژێردراوە وەکو هاوبەشێکی تەکنیکی بە هۆی ئەزموون و شارەزایی و تواناسازی بەرفراوان و بەرچاویان لە بوارەکەدا کە دەکرێت یارمەتی پرۆگرامێکی لەم جۆرە بدات کە گەورەترین ئەنجام و دەرهاتی هەبێت.