چیرۆکی وێبسایتی تۆری میدیای خەلک لەگەڵ کۆمپانیای تێراتارگێت

تۆڕی میدیای خەلک وەک یەکێک لەو وێبسایتانەی کە زۆرترین سەردانی هەیە لە عێراق و لە پلەی ژمارە ٣ ی ئەو سایتانەیە کە زۆرترین سەردانیان هەیە، کۆمپانیای تێراتارگێتی هەلبژارد لە کاتی بریاردان بۆ نوێکردنەوەی دیزاین دروستکردنەوەی وێبسایتەکەیان.
هۆکارەکانی ئەم هەلبژاردنە بریتیە لە :

1. دیزاینێک کە تەواو جیاواز بێت لەگەڵ وێبسایتە کوردیەکانی دیکە چونکە بەشێکی زۆری وێبسایتەکان هەمان پێکهاتەو هەمان دیزاین و کۆپی وێبسایتێکی دیکەیە.

2. وێبسایتێک کە چەندین تایبەتمەندی هەبێت و لە کاتی بەرێوەبردنی و کارئاسانی بۆ ستافی رۆژنامەنوسانی تۆرەکە بکات و تا ئێستا لە هیچ وێبسایتێکی کوردی ئەم تایبەتمەندیانە نەبووە. بە نمونە:

  • توانای پۆست کردن لەرێگەی ئامادەکردنی پۆست و بڵاوکردنەوەی لە کاتێکی دیکە.
  • دانانی وێنە بۆ پۆستەکان راستەوخۆ لە گووگلەوە بەبێ داونلۆدکردن و ئەپلۆد کردنی جارێکی دیکە.
  • دانانی هەر جۆرە وێنەیەک بە هەر جۆرە قیاسێک و رێکخستنی لەلایەن تەکنەلۆجیای وێبسایتەکەوە بەبێ بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەک فۆتۆشۆپ بۆ رێکخستنی.
  • دەستکاریکردنی هەر جۆرە پۆستێک بەبێ ئەوەی گەرانی بۆ بکەیت راستەوخۆ لە پەرەی پۆستەکە خۆیەوە.
  • توانای گۆرینی کاتی پۆست.
  • بینینەوەی پۆستەکە پێش بڵاوکردنەوەی.
  • توانای گۆرینی دیزاینی پەرەی درێژەی پۆست بە پێی جۆری پۆست و دانانی ستایلی جیاواز.
  • دووبارە بەکارهێنانەوەی وێنەی پۆستەکان بەبێ ئەوەی دووبارە ئەپلۆدبکرێتەوە لە پۆستێکی دیکە بە دروستکردنی کۆگای وێنە لەناو وێبسایت بۆ ستافی رۆژنامەنوسانی تۆرەکە.

3. بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تۆرە کۆمەلایەتیەکان بۆ زیاتر گەیشتنی بە بەکارهێنەران و تەواو گرێدانەوەی لەگەڵ تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک. بە نموونە:

  • توانای کۆنترۆل کردنی کۆمێنتەکان لە رێگەی هەژماری تۆرە کۆمەلایەتیەکانی ستافی رۆژنامەنوسانی تۆرەکە.
  • تۆمارکردنی وێبسایت و شیکردنەوەی داتاکانی وێبسایتەکە لە لایەن خودی تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک.
  • خزمەتگوزاری ئینستانت ئارتیکل.
  • بەستنەوەی پۆستەکانی پەیجەکانی وێبسایت بە پەیجی تۆڕەکۆمەلایەتیەکان بە مەبەستی زیاتر کردنی فۆلۆوەری پەیجەکانی تۆڕەکە.

4. لۆد بونی خێراتری وێبسایت بە بەکارهێنانی چەندین تەکنیک لە وێبسایت و سێرڤەرەکەدا بە پێی ستاندەرە جیهانیەکانی پەرەپێدانی وێبسایت.

5. بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاکانی کۆمپانیای گووگڵ لە سێرڤەر و سیستەمی پاراستن و رێگەگرتن لە هێرشە ئەلەکترۆنیەکان.

6. کەمکردنەوەی تێچوونی سێرڤەری وێبسایت بە بەراورد لەگەل سایتە هاوشێوەکانی لە ژمارەی سەردان.

 

 

کورتە

تۆڕی میدیایی خەڵك یەکێکن لە کریخوازەکانمان لە مانگی شوباتی 2015 هەتاکو ئێستا. لە ڕێگای چالاکی و کارەکانمانەوە بۆ  تۆڕی میدیایی خەڵك، توانیمان بیانکەین بە یەکێک لە چالاکترین تۆڕە میدیایەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان. بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، چەناڵی تۆڕی میدیایی خەڵك بە پلەی یەکەم دێت لە ریزبەندی تۆڕە میدیایەکان بۆ زۆرترین کارلێک هەر وەک لە وێنەکەی لای چەپ دیارە.

ڕاپۆرتی هەژمارەکان

تێراتارگێت هەستا بە دابینکردنی راپۆرتێک لەسەر چەناڵەکانی وێبی تۆڕی میدیایی خەڵک کە هەژماری کارلێکی بەکارهێنەران و سەردانکەران بۆ چەناڵەکانیان. زانیاری ترافیکی وێبسایتەکەیان و  چالاکی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەخۆدەگرێت. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زانینی ئاستی تۆڕەکە لە مارکێتی خۆیاندا و بەکارهێنانی لە کارەکانی خۆیاندا.

هەڵسەنگاندنی فەیسبووک

پەسەندکردنی فەیسبووک (بلو ڤێریفیکەیشن)

یەکێک لە دەستهاتە گرنگەکان بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک بریتیە لە بەدەستهێنانی نیشانەی پەسەندکردنی شین (فەیسبووک بلو ڤێریفیکەیشن) بە فەرمی ئەویش لەڕێگەی ستراتیجی و تەکنیکەکانی کارکردنی تێراتارگێت.

بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینستانت ئارتیکل

ستافەکەمان کارئاسانی کرد بۆ شێوازی کارکردنی تۆڕی میدیایی خەڵک ئەویش لەڕێگەی ناساندن و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆجیا و کەرەستەیەکی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت، ئینستانت ئارتیکڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک. بەمەش تۆڕی میدیایی خەڵک یەکێکە لەو کەمینەیەی کە بە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی فەیسبووک بەکاردێنێت لە سەرتاسەری عێراقدا.

بەکارهێنانی نوێترین ئامرازەکانی ڕۆژنامەگەری

ئێمە دیراسەی ئەوەمان کرد کە کڕیخوازەکەمان چی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان وەک تۆڕێکی میدیایی. بۆیە ئێمە بەوپێیە ئەو ئامرازو تەکنەلۆجیایەمان پێ ناساندن کە یارمەتیدەر و گونجاوترینە لەگەڵ سروشتی کارەکەیاندا. لە ئێستادا تۆڕر میدیایی خەڵک بەکارهێنەری باشترین ئامرازەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی تایبەت بە ڕۆژنامەگەریە وەک فەیسبووک لایڤ ماپ بۆ نیشاندانی ئەو ڕوداوەنەی هاوکات لە ناوچەکە تۆماردەکرێن و لە تۆڕی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە.