ڕێستۆرانتی دیوان  بۆ ماوەی چەند مانگێکە یەکێکن لە کڕیخوازەکانمان. ئامانجی سەرەکی خاوەنی ڕێستۆرانتەک زیادکردنی فرۆش بوو لەڕێگەی بەبازاڕکردنی ئەلەکترۆنیەوە.  ستراتیجی سەرەکیمان بۆ ڕێستۆرانتی دیوان دەرخستنی خزمەتگوزاریەکانی دیوان بوو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەک وێنەدانەوەکەیان هاوشێوە و شیاوی خۆیان بێت وەک ڕێستۆرانتێکی 5 ئەستێرەیی.

وێنەدانەوەی کوالیتی و پرۆفێشناڵ

لە ڕێگای بەکارهێنانی وێنەو گرافیک و بابەتی پرۆفێشناڵەوە و باشترین تەکنیکەکانی بازاڕکاری لە کارەکانماندا بوارمان دا بە ڕێستۆرانتی دیوان بۆ دەرخستنی خزمەتگوزاریەکانی دیوان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەک وێنەدانەوەکەیان هاوشێوە و شیاوی خۆیان بێت وەک ڕێستۆرانتێکی 5 ئەستێرەیی.

 

“تێراتارگێت توانیویەتی بە هەمان کوالیتی رێستۆرانت و خواردنەکانمان لە دیجیتال میدیا بە بەکارهێنەران بناسێنێت و دەرکەوتنمان بە شێوەیەکی پرۆفیشینال لە سۆشیال میدیا بۆ مسۆگەر بکات” 

موحەمەد ئیبش

رێستۆرانتی دیوان

برەودان بە بەبازاڕکردن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆش

بە ڕادەستکردنی کارەکانیان بە ستافی تێراتارگێت، ڕێستۆرانتی دیوان هاوکات لەگەڵ بەبازاڕکردنێکی شایستە بە خۆیان، توانیان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی فرۆشیان بەرزبکەنەوە. دەرئەنجامی تەکنیک و ستراتیجی بازاڕکاریەکانمان بۆ ڕێستۆرانتی دیوان، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەدیکرا لە ڕێژەی فرۆش و هەروەها ناساندن و بەناوبانگکردنی ڕێستۆرانتەکەیان بە خزمەتگوزاری و خواردنەکانیانەوە. ڕێستۆرانتی دیوان توانی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەکانی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ڕابگەیەنێت و پێشوەخت جێگاکان بگیرێت و سەرکەوتوو بن وەک رێستۆرانتێک.