بهبازاڕكردنی ئەلەکترۆنی
بهبازاڕكردنی بە ئامانج، نەک تەنها بهبازاڕكردنی کارا
ئەم خزمەتگوزاریە
خزمەتگوزاری بەبازاڕکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێکدێت لە بەڕێوەبردن و برەودان بە پەڕەی کڕیخواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ڕەچاوكردنی ستراتیجیەتیەکانی بازاڕکاری و کارو چالاکی کڕیخواز، وە بەکارهێنانی گونجاوترین تەكنۆلۆجیاو ئامرازەکانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان. لەم خزمەتگوزاریە گەرەنتی بروەدان بە کارلێک و دەرخستنی روی پرۆفیشناڵی کۆمپانیا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێت بە هاوشێوەش ئامانج و دەسپێشخەریە ناوازەکانی. ئێمە بهبازاڕكردنی بە ئامانج دەکەین، نەک تەنها بهبازاڕكردنی کارا.
هەژمارەکانمان
پاکێجەکانمان
گونجاوترین پاکێج لەگەڵ سروشتی کارەکەت هەڵبژێرە
پێشنیاری پاکێجی گێگا بۆ کار و کۆمپانیای بچوک، ناوەند یان خاوەن بودجەیەکی بازاڕکاری دیاریکراو، یاخود ئەو كڕیخوازانەی كە پێشینە و زانیاریان لەسەر گرنگی بە بازاڕکردن سنوردارە. نرخی پاکێجەکەش بە شێوەیەکی سەرەتایی دانراوە بۆ ئاشناکردنی کڕیخواز بە کاریگەری بەرچاوی بەبازاڕکردنی ئەلەکترۆنی لەسەر بەرەوپێشبردنی کار و ڕێژەی فرۆش.پێشنیاری پاکێجی تێرا بۆ کارو کۆمپانیای گەورە و مام ناوەندە یان ئەو لایەنانەی بودجەیان تەرخانکردوە بۆ بەبازاڕکردن و ئەزموونیان هەیە لەگەڵ توانا و دەرفەتەکانی بەبازاڕکردنی ئەلەکترۆنی لە برەودان بە کارو تێگەیشتنیان هەیە لە ستاندەرە جێگیرەکانی بەبازارکردنی بە ئامانج. لەگەڵ ئەم پاکێجە باشترین دەرئەنجام بەدەست دێنێت کە لەسەرو پێشبینیەکانی خۆت و کڕیخوازەکانتە.
دەمێکە کار لەسەر پرۆژەیەک، پلانێک، داهێنانێک دەکەیت؟ پارەیەکی زۆرت تیا خەرجکردووە؟ بۆنەیەکی دیاریکراوت هەیە لە کاتێکی دیاری کراودا؟ بیرت لەوە کردۆتەوە چۆن ڕایدەگەیەنیت؟ کەواتە تۆ پێویستت بە کامپینێکی بەبازاڕکردنە.
پێشنیاری پاکێجی کامپەین بۆ گەیشتنە نەک بە تەنها بۆ زۆرترین جەماوەر بەڵکو بۆ کەسانی مەبەست بۆ گەیاندنی پەیامەکەت لە کاتێکی دیاریکراودا. نرخی پاکێجەکە لە بڕە پارەی ئاماژە پێکراوەوە دەست پێدەکات و دەکرێت بەپێی تایبەتمەندی و پێداویستی کارەکەت و کەمپینەکەت بگونجێنرێت.
گێگا
تێرا
کامپین
ئەم پاکێجانە ناگونجێن بۆتۆ؟
(نرخ بەپێی خزمەتگوزاری) هەڵبژێرە
ئەگەر پاکێجەکانمان لەگەڵ پێداویستی کارەکەت یاخود بودجەکەت ناگونجێت، دەتوانین پاکێجی خزمەتگوزاریەکانمانت بۆ بگونجێنین. تۆ تەنها ئەو خزمەتگوزاریانە هەڵدەبژێریت کە لەگەڵ سروشتی کارەکەت دەگونجێت و ئێمەش تەنها نرخی هەڵبژاردەکەت لێ وەردەگرین. ئێمە پێشنیاری باشترین تایبەتمەندی، خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکانی بە بازارکردن له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بە پێی پێویستیەکانی کارەکەی تۆ و بۆ گەیشتن بە ئامانجی کارەکەت لە پاکێجێکی دروستکراودا دەخەینە بەردەستت. تۆش سەرپشک دەبیت لە هەڵبژاردن، زیادکرن یان کەمکردن لە تایبەتمەندیەکان لە هەر کاتێکدا بەپێی گۆڕانکاریەکان لە کارەکەتدا. ئامانجی ئێمە هاوکاریکردنتە لە گەیشتن بە ئامانجی کارەکەت لەڕێگەی بەبازاڕکردنی بە ئامانج.