خزمەتگوزاریەکانمان

  • به‌بازاڕكردن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

    به‌بازاڕكردنی بە ئامانج، نەک تەنها به‌بازاڕكردنی کارا

    خزمەتگوزاری بەبازاڕکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  پێکدێت لە بەڕێوەبردن و برەودان بە پەڕەی کڕیخواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ڕەچاوكردنی ستراتیجیەتیەکانی بازاڕکاری و کارو چالاکی کڕیخواز، وە بەکارهێنانی گونجاوترین تەكنۆلۆجیاو ئامرازەکانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. لەم خزمەتگوزاریە گەرەنتی بروەدان بە  کارلێک و دەرخستنی روی پرۆفیشناڵی کۆمپانیا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێت بە هاوشێوەش  ئامانج و دەسپێشخەریە ناوازەکانی. ئێمە  به‌بازاڕكردنی بە ئامانج دەکەین، نەک تەنها به‌بازاڕكردنی کارا.

    درێژە
  • شیکردنەوەی کار

    زیاتر لە کەڵەکەبوونی زانیاری، شیکردنەوەی ئەو زانیاریە بۆ بەکارهێنانی لە برەودان بە کارەکەت

    ئەم پاکێجە یارمەتیت دەدات کە بڕیارە گرنگەکانی پەیوەست بە داهاتووی کارەکەت بە زانیاری پشتڕاست بکەیتەوە

    درێژە
  • خزمەتگوزاری بونیاتنانی وێب

    وێب سایتێك بەشێك بێت لە ناونیشانەكەت، نەك بەشێك بێت لە ئەرشیف

    ئەم خزمەتگوزاریە هەلت دەداتێ کە ببیتە بەشێک لە تۆڕی جیهانی وێب و براندەکەت بناسێنیت لە وێب، بە واتایەکی تر، ناساندنی براندەکەت لە تۆڕێک کە دەکاتە سێیەكی سەرجەم دانیشتوانی جیهان. ئێمە وێبسایتێکت بۆ بونیات دەنێین کە بە وردی دیراسەی بۆ کراوە، دیزاین کراوە پاشان دراوەتە دەستت کە گونجاوترین و باشترینە لەگەڵ کارەکەت. بە هەڵبژاردنی تێراتارگێت، تۆ تەنها وێبسایتێک دروست ناکەیت  بۆ یەک جار، بەڵکو تیمەکەمان هەمیشە چاودێری وێبسایتەکەت دەکەن و لە گۆڕانکاری نوێ و پێشنیاری باو و سەردەمیانە ئاگادارت دەکەنەوە. ئێمە مارکەیەکی وێبت پێشکەش دەکەین، نەک تەنها ئەرشیفی وێب.

    درێژە
  • داهێنانەکانی ئای تی

    باشتر لە خەونی داهێنان، بەرجەستەکردنی داهێنانە

    بەرجەستەکردنی خەونی داهێنانە لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا چونکە ئێمە داهێنان بەرز دەنرخێنین و وەک زیاتر لە خەونێک لێی دەڕوانین. ئێمە  کۆمەڵێک دیزاینەر و پرۆگرامەری داهێنەر و  بەتوانامان هەیە کە  دەتوانن بە پێی پێداویستی کارەکەت داهێنانت بۆ بکەن. خەونی داهێنەرانەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە تۆوە و بەرجەستەکردنی ئەو .خەونە لە  ئێمەوە

     درێژە.