جیهان بەرەو رۆبۆتیکس دەڕوات و بەشداربووان لە مەداد لابی دوو سەرەتایەکیان دەست پێکرد تێیدا.

جیهان بەرەو رۆبۆتیکس دەڕوات و بەشداربووان لە مەداد لابی دوو سەرەتایەکیان دەست پێکرد تێیدا.

 

 

تێراتارگێت وۆرکشۆبی ڕۆبۆتیکسی دەست پێکرد لە عێراقدا، بە بەرداوامبوونی وۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو بەشداربووان بابەتی سەرنجڕاکێشتر دەخوێنن، یەکێک لەم بابەتانە بریتیە لە ڕۆبۆتیکس و فیزیکاڵ کۆمپیوتینگ، بە یارمەتی تەکنیکی تێراتارگێت، وۆرکشۆپەکانی مەداد لابی دوو بەردەوامن لە پێدانی زانیاری بە سوود بە بەشداربووان.

دوای کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپی ئەم هەفتەیە، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت چەندەها داهێنانی گرنگ و سەرەتایی بکەن لە بواری تەکنەلۆجیادا، گرنگی و جیاوازی ئەم وۆرکشۆپانە لەوەدایە کە بەشداربووان بە شێوەیەکی پراکتیکی هەموو زانیاریە نوێیەکان تاقی دەکەنەوە و فێربوونەکەیان تەنها تیۆری نیە، بەشداربووان هەڵسان بە دروستکردن و کۆد کردنی چەندەها بەرنامەی رۆبۆتیکس لە وۆرکشۆپەکەدا و ئەمەش ئەزمونێکی باشی پێ بەخشین.

بەشداربووان فێری سەرەتاکانی کۆدکردنی رۆبۆتیکس بوون بە بەکارهێنانی بەرنامەی Arduino کە ئەمەش بەرنامەیەکی زۆر لەبار و گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە، لەبەر ئەوەی دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ پرۆگرامکردنی سۆفتوێر و هاردوێر لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەمەشدا بەشداربووان فێری شتی زیاتربوون وەک، مۆتۆڕ و ڕێگای کارکردنی ڕۆبۆت و ئێڵ ئی دی ڵایتس.

بەشداربووان بە سەرکەوتویی سیستەمێکی ئێڵ ئی دی ڵایتسیان دروستکرد کە لە ڕێگای پرۆگرامەکەیانەوە ڕووناکی و گڵۆپەکانی سیستەمەکە کۆنتڕۆڵ دەکران، بێجگە لەمەش بەشداربووان هەڵسان بە دروستکردنی مۆتۆڕی جوڵاو و چەند ڕۆبۆتێکی سەرەتایی کە ئەمەش سەرەتایەکی بەهێز و گرنگە لە بواری ڕۆبۆتیکسدا.

جیهان بەرەو ئەوە دەڕوات کە ژمارەیەک لە کار و بەرپرسیاریەتیەکان بدات بە ڕۆبۆتەکان، لەبەر ئەمەش ئەم زانیاری و تواناسازیە نوێیەی کە بەشداربووان دەستیان کەوتووە گرنگیەکی زۆری هەیە و پەرەپێدان لەم بووارەدا پێویستە و بەشداربووان لە مەداد لابی دوو ئێستە ئەو لێزانین و توانایەیان هەیە کە پەرە بە خۆیان و داهێنانەکانیان بدەن لە جیهانی ڕۆبۆتیکسدا کە بوارێکە زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.

بە پەرە پێدانی تواناکانیان بەشداربووان ئێستا دەتوانن بەشێکی رۆبۆتیکس بخەنە ناو پرۆژەکانیانەوە، ئەم چانسە زۆر تایبەتە لەبەر ئەو هۆکارەی کە ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە لە هەرێم و ناوچەکەدا زۆر کەمە، قودرە پڕۆگرام بە یارمەتی تەکنیکی تێراتاڕگێت سەرکەوتوانە یارمەتی و ڕێناسی پێشکەشی بەشداربووانی مەداد لابی دوو دەکەن لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا کە ئەمەش بەشداربووان و پرۆژەکانیان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەبات.