ئامانجەکانی B&R

کارەکانمان بۆ سەنتەری ددانی B&R لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2016 دەستیپێکرد. خزمەتگوزاریەکانمان بۆ ئەم سەنتەرە خۆیان لە بەڕێوەبردنی پەڕە کۆمەڵایەتیەکان و دروستکردنی پێکهاتە بۆ وێبسایت و پەڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان دەبیننەوە. ئامانجیان دەرکەوتن و جیاوازبوونیان بوو لە سەنتەرە تەندروستیەکانی تر لە ناوچەکە و بەبازاڕکردنی خزمەتگوزاریەکانیان بوو بە هەمان کوالیتی کە لەڕاستیدا پێشکەشی دەکەن.

 

ستراتیجیەکانمان

تێراتارگێت کە خاوەنی تیمی شارەزایە، لە ئامانجەکانی سەنتەری ددانی B&R تێگەیشت و بەرنامەکانی بەپێی ئەو ئامانجانە داڕشت. لە دانانی پلان بۆ بەبازاڕکردنی سەنتەری ددانی B&R
، باشترین و گونجاوترین ستراتیجیمان ڕەچاوکرد بۆ فەراهەمکردنی گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
تێراتارگێت توانی لەوە زیاتر کە بەڵێنی پێداوە بۆ سەنتەری ددانی B&R بەدەست بێنێت.

پێکهاتەی پرۆفێشناڵ

دیراسەکردن و هەڵبژاردنی پێکهاتەی ڕاست و دروست ئەوە بوو کە وای لە سەنتەری ددانی B&R
کرد بەو شێوەیە سەرکەوتوو بن لە بەبازاڕکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. بە هەڵبژاردنی پێکهاتە سەنتەرەکە توانی بە هەمان کوالیتی خزمەتگوزاریەکانی خۆی نیشان بدات لە وێبدا. ئەمەش وای کرد سەرکەوتوو بن وەک کار.

 

ئەو پلاتفۆرمانەی تێراتارگێت بەڕێوەی دەبات

وێبسایت: www.brdental.co

فەیسبووک: /BRDentalCenter

ئینستاگرام:  /brdentalcenterhq

برەودان بە کارلێک

ئێمە لە تێراتارگێت بڕوامان وایە کوالیتی پێش ژمارە دێت. بۆیە گرنگە لامان کە فۆڵۆوەرەکانی پەیج هەرچەندە ژمارەیان زۆر بێت، دەبێت کارلێکیان لەگەڵ پەیج هەبێت. بە ڕەچاوکردنی ئەم بنەمایەش، یارمەتی سەنتەرەکەمان دا کە کارلێکی فۆڵۆوەرەکانی پەیجی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.

برەودان بە گەیشتن

تێراتارگێت بە بەکارهێنانی ستراتیجی بەبازاڕکردنی بەئامانج و گیشتن بە کەسانی دروست لە کاتی دروستدا توانی پەیجی سەنتەری ددانی B&R بگەیەنێت بە ژمارەیەک زۆری خەڵک کە هەندێکیان بوونە کڕیخوازی سەنتەرەکە.